پشکنینەکانی میز هەموو هەوکردنەکانی کۆئەندامی میزەڕۆ دەرناخەن
رووداو- MNT
توێژینەوەیەکی پزیشكانی میزەڕۆی بەلجیکی دەریخستووە ئەو پشکنینەی بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ بەکاردێت، زۆربەی جار بە هەڵە لەو خانمانەی کە نیشانەی هەوکردنیان هەیە، پشکنینی چاندنی نموونەی وەرگیراوی میزیان لە تاقیگە بە نێگەتیڤ دەردەچێت.
پزیشكانی زانکۆ و نەخۆشخانەی غێنت لە بەلجیکا توێژینەوەیەکیان بە سەرپەرشتی د. ستیفان هایتێنس ئەنجامداوە و لە ئەنجامی پشکنینەکانی هەوکردنیان کۆڵیوەتەوە لەو خانمانەی کە نیشانەکانی هەوکردنیان هەیە، ئەوان بۆیان دەرکەوتووە نزیکەی 20-30%ی ئەو خانمانەی ئەنجامەکانیان بە نەرێنی هاتۆتەوە، ئەنجامی پشکنینە وردترەکانیان ئەرێنی بووە.
د. ستیفان هایتێنس، سەرپەرشتیاری توێژینەوە بەلجیکییەکە دەشڵێت ئەم توێژینەوەیە پشتراستی ئەو قسەیە دەکاتەوە کە زۆربەی ئەو خانمانەی کە خۆیان نیشانەی هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆیان هەیە، پێویستییان بە پشکنینی چاندنی نموونەی وەرگیراوی میز لە تاقیگە نییە.
هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ، دەکرێت لە هەو بەشێكی کۆئەندامەکە لە بۆڕی دەرچەی میز، گورچیلەکان و میزڵدانیش رووبدات و بەپێی ئامارەکان 40-60%ی خانمان لەماوەی ژیانیان تووشی دەبن.