باشووری كوردستان..هەڵمەتی نیشتیمانیی كوتان ئەنجامدەدرێت

رووداو-سلێمانی


بەپێی نووسراوێكی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، رۆژی 4ی ئەم مانگە هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجیی منداڵان لە سنووری پارێزگاكە وەك بەشێك لە هەڵمەتێكی كوتان لە سەرتاسەری باشووری كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

نووسراوەكە كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە و كۆپییەكی بۆ (رووداو) نێردراوە، دەڵێت رۆژی 4ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی هەڵمەتیی نیشتیمانیی كوتان لەدژی ئیفلیجیی منداڵانە و هەڵمەتەكەش پێنج رۆژ بەردەوامدەبێت.

هاوپێچ لەگەڵ نووسراوەكەدا هەندێك رێنمایی گرنگ سەبارەت بە هەڵمەتەكە بڵاوكراوەنەتەوە، لەوانە:


1-هەڵمەتی كوتان لەدژی ئیفلیجی منداڵان هەموو منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵان دەگرێتەوە و ڤاكسینەكەش لە رێگای دەمەوە بە منداڵان دەدرێت.
2-كوتانی پێشووتری منداڵ لەدژی ئەم نەخۆشییە رێگر نییە لەبەردەم كوتانەوەی لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا.
3-تیمەكانی كوتان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و پێناسی تایبەتییان پێیە