رۆژی جیهانی رووەکییەکانە
رووداو- هەولێر
رۆژی جیهانی رووەکییەکانە، کە ساڵانە لە 1ی نۆڤەمبەر یادی دەکرێتەوە و تێیدا کەسە رووەکخۆرەکان چالاکی ئەنجامدەدەن و کەمپەینی تایبەت لەبارەی شێوازی ژیانیان دەکەن.
بەگوێرەی گوتەی چالاکڤانانی بواری رووەکخۆری و رێكخراوەکانی تایبەت بە رووەکخۆری، ئامانجی ئەوان تایبەتە بە تەندروستی مرۆڤ و دەیانەوێت جگە لەوەی کە تەندروستی خۆیان بپارێزن، هاوکات هاوکاربن لە پاراستن و مانەوەی ژیانی ئاژەڵانیش.
لە سەرانسەری جیهاندا لە رۆژی یەکی نۆڤەمبەر یادی ئەمڕۆژە دەکرێتەوە، تێیدا چەندین سیمینار، دیبەیتی گشتیم، چالاکی و وۆررکشۆپ بەڕێوەدەچن، رێکخەرانی کەمپەینی رووەکخۆرەکان دەڵێن دەیانەوێت هەمووان بەشێوازی ژیانی خۆیان ئاشنابکەن و خەڵکی بڕیاربدەن ببنە رووەکخۆر.