ئەمڕۆ رۆژی جیهانی ئۆتیزمە

رووداو - CDC

ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2016 "رۆژی جیهانی ئۆتیزم"ە، لە سەرانسەری جیهاندا ئەم ڕۆژە دیاریکراوە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵكی دەربارەی نەخۆشییەکە و بۆ ئەوەی بزانن نەخۆشییەکە چ کاریگەرییەکی لەسەر ژیانی تووشبوو خۆی و دەوربەری هەیە
.

ئۆتیزم نەخۆشییەکی ئاڵۆزی مێشکە و لەدوای سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی مرۆڤدا بەهۆی کێشەیەکی کۆئەندامی دەمار و تێکچوونی فرمانی ئاسایی مێشک دەردەکەوێت.

کەسێکی تووشبووی ئۆتیزم حەز بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و بەرکەوتنی جەستەیی ناکات و توانای قسەکردن، فێربوون و گفتوگۆکردنی لە کەسانی ئاسایی کەمترە.

بەگوێرەی ئامارەکانی نێوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان، لە هەر68  منداڵ یەکێک تووشی نەخۆشیی ئۆتیزم دەبێت و لەنێو کوڕان پێنج ئەوەندەی کچان بڵاوە.