هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیی كوتانی منداڵان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
رووداو-سلێمانی
سبه‌ی 3 ی نیسان هه‌ڵمه‌تی سه‌رتاسه‌ری كوتانی منداڵانی كوردستان له دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تاكو 7ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یێندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یێندراوه‌كه كه له په‌یجی فه‌رمیی د.رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ هه‌ڵمه‌ته‌كه منداڵانی هه‌رێمی كوردستان، ئاواره و په‌نابه‌ره‌كانیش ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له پێنج ساڵ كه‌متره.
له راگه‌یێندراوه‌كدا هاتووه كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 876 هه‌زار منداڵ له رێگه‌ی 440 سه‌رپه‌رشتیار و 2200 تیمی تایبه‌تی گه‌ڕؤك و جێگیره‌وه ده‌كوترێن.