لەبەر پێكەنین هەواڵەكەی پێ تەواونەكرا

رووداو - الوحدة الاماراتية

 لە كاتی پێشكەشكردنی هەواڵی وەرزشیدا (موسی البلوشی) بێژەری كەناڵی سكای نیوز عەرەبییە بەشێوەیەكی سەیر دەست بە پێكەنین دەكات و هەواڵە وەرزشییەكانی بۆ ناخوێنرێتەوە.

 بۆ تێكنەچوونی بار‌ودۆخەكە بێژەری هەواڵی سیاسی لەجیاتی البلوشی هەواڵەكە دەخوێنێتەوە . ئەمە لە كاتێكدایە كە كەناڵی سكای نیوز بە پێشكەوتو‌وترین كەناڵی ئاسمانی عەرەبی دادەنرێت لە ناوچەكە .