محەممەد، زۆرترین ناوی ئەو منداڵانە بووە كە ئەمساڵ لە بەریتانیا لەدایكبوون

رووداو - BBC

بەپێی ئەو راپرسیانەی كە لە بەریتانیا ئەنجامدراون، دەركەوتووە كە لەساڵی 2014 دا ناوی (محەممەد) زۆرترین ناوی ئەو منداڵە كوڕانە بووە، كە لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە لەدایكبوون.

یەكێك لەو ماڵپەڕانەی كە راپرسییەكەی بۆ ناونانی منداڵان لە بەریتانیا ئەنجامداوە ماڵپەری babycentre.com-ە  كە تێیدا دەركەوتووە ناونانی منداڵە تازە لەدایكبووەكان لەو وڵاتەدا بە ناوی (محەممەد) پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە ساڵی 2014 بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو،27 ناو زیادیكردووە و لە پێش ناوەكانی ئۆلیڤەر و جاك و نوا هاتووە، كە پێشتر خێزانەكان بۆ ناوی كوڕە تازە لەدایكبووەكانیان لە بەریتانیا هەڵیاندەبژارد.

بەپێی ئەو راپرسیانە ناوە عەرەبییەكانی دیكە وەك عومەر و عەلی و ئیبراهیم ئێستا لە بەریتانیا روو لە زیادبوونن و هەروەها لەنێو ناوی كچە تازە لەدایكبووەكانیش ناوەكانی نورا و مەریەم زۆربووە. 

هەر بەپێی راپرسییەكان هەڵبژاردنی ناوەكانی جۆرج و ولیام و هاری، كە پەیوەستن بە ناوی خێزانی شاهانە لە بەریتانیا بەهەمان شێوەی ئێستا خواست لەسەر هەڵبژاردنی ئەو ناوانەش بۆ منداڵەكان كەمبووەتەوە.