توێژینه‌وه‌: گوشاری ده‌روون له‌ دووگیانی زیان له‌ ددانی كۆرپه‌ ده‌دات


رووداو-dentistryworldtoday

پزیشکانی زانکۆی کینگ رایدەگەیێنن، گوشاری دەروونی لە کاتی سکپری خانماندا کاریگه‌ری لەسەر تەندروستی منداڵ هەیە لەوانە کەمی کێش لە کاتی لە دایکبوون، رەبوو و زیاد بونی هەسته‌وه‌ری. بەڵام بۆ یەکەم جار پزیشکان رایدەگەیێنن گوشاری دەروونی رێگەخۆشکەرە بۆ کلۆر بونی ددانی منداڵ.

د. وائل صباح لە زانکۆی کینگ لە لەندەن رایدەگەیێنێت کلۆری ددان یەکێکە لە دیارترین نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە ناو مندالاندا و بە رێژەی %٤٢ مندالان لە تەمەنی ٢-١١ساڵیدا ئەم نەخۆشییەیان هەیە لە ددانی شیریدا و هەروەها %٢١ مندالان تەمەن ٦-١١ لە ددانی هەمیشەیدا.

پاک رانەگرتنی ددان و زۆر خواردنی شیرینییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ کلۆری ددان بەلام بە پێی دوایین ئەنجامەکانی ئەو زانکۆیە، کە چاودێری ٧١٦ خانم و مندالەکانیان کردووە ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو خانمانەی لە کاتی دووگیانیدا سترێسیان هەبووە رێژەی کلۆری ددان لە منداڵەکانیان زیاتر بووە و بە پێچەوانەشه‌وە .