لە باشووری کارۆلینا منداڵێكی 6.3 کیلۆگرامی لەدایکدەبێت
رووداو- هەولێر
لە باشووری کارۆلینا منداڵێك لەدایک دەبێت کە کێشەکەی زیاترە لە 6 کیلۆگرام و باوانەکەی دەڵێن ئەمە منداڵی سێیەمیانە و پێشبینیان دەکرد کە گەورە بێت، بەڵام تووشی سەرسووڕمان بوون دوای لەدایکبوونی.
بەگوێرەی کتێبی گینس بۆ پێوانە جیهانییەکان تاکو ئێستا گەورەترین منداڵ کە لەدایکبووبێت، لە ساڵی 1879، کە لەکاتی لەدایکبوون کێشی بە نزیکەیی 10 کیلۆگرام بووە.
پزیشكانی خانمان و منداڵبوون دەڵێن منداڵ لەکاتی لەدایکبوون لە هەفتەی 37-40هەمینی دووگیانی بەشێوەیەکی گشتی 2.7-4 کیلۆگرامە.