لە تورکیا راهێنەرێكی نێودەوڵەتی منداڵانی تەمەن 2-30 مانگ فێری مەلەوانی دەکات


رووداو- هەولێر

لە شارۆچكەی گوزەل باهچەی ئیزمیر لە تورکیا، راهێنەرێكی نێودەوڵەتی منداڵانی تەمەن 2 مانگ تاوەکو 2 ساڵ و نیو فێری مەلەوانی دەکات.


یاسەمین دۆغورگا، راهێنەری نێودەوڵەتی لە تورکیا دەڵێت: لەنێو ئاودا منداڵان ئەو ماسولکانە بەکاردەهێنن کە لە وشكانیدا بەکاریناهێنن و یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان و گەشەیان دەدات. منداڵەکە هێشتا هەنگاوی نەناوە و توانای رۆیشتنی نییە بە پێ، بەڵام لە ئێستاوە فێری مەلەوانی دەکرێت و لە نێو ئاودا رێدەکات. 

دەفنە جگەرئۆغڵوی تەمەن 23 مانگ کە نەخۆشی داون-ی هەیە یەکێكە لەو منداڵانەی لەم سەنتەرە فێری مەلەکردن بووە و بەهۆی مەلەکردنەوە ماسولکەکانی پشتی و ئێسکەکانی شان و باڵی بەهێزتربوونە. 

ئەو خێزانانەی منداڵەکانیان دەهێنن بۆ ئەم مەلەوانگەیە، خۆشحاڵن بەو گۆڕانکارییانەی بەهۆی مەلەکردنەوە لە منداڵەکانیاندا بەدی دەکەن.

منداڵەکان  لەم حەوزە تایبەتانەدا لە رێگەی مەلەکردنەوە فێر دەبن چۆن هەناسەیان بەشێوەیەکی راست رابگرن و بەشێكی زۆری ماسوولکەکانی جەستەیان دەکەوێتە جووڵە و بەهێز دەبن، منداڵەکان دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێ لە کەشێکی پۆزەتیف و ئارامدا تواناکانی خۆیان پێش بخەن.