شێرپەنجە چییە؟


شێرپەنجە چییە؟

خانەکانی شێرپەنجە بەوە ناسراون کە بەبێ کۆنتڕۆڵ دابەشدەبن و زۆردەبن، زیاتر لە ١٠٠ جۆری شێرپەنجە هەن کە دەتوانن هەموو بەشێکی جەستە بگرنەوە و بەپێی ئەو شوێن و خانەیەی کە سەرەتا لێی دەردەکەون ناودەبرێن.

خانە شێرپەنجەییەکان کاتێک بەشێوەیەکی بێ کۆنتڕۆل زیاددەکەن، پێکهاتە و فرمانی جەستە تێکدەدەن، هەندێکیشیان کاتێک لە شوێنێکی جەستە دروستدەبن، خانەکانی نزیکی خۆیان داگیردەکەن و بڵاودەبنەوە.

باوترین جۆرەکانی شێڕپەنجە


شێرپەنجەی مەمک لە خانماندا و شێرپەنجەی سییەکان لە پیاواندا زۆرترین تووشبوویان هەیە.
شێرپەنجە بەپێی ئەو شوێنەی کە تێیدا دروستدەبێت چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە و لە خانمان و پیاواندا جۆرەباوەکانی شێرپەنجە جیاوازن.
باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە پیاواندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی سییەکان، گەدە، جگەر، کۆڵۆن، رێکە و سورێنچک 
باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، سییەکان، گەدە، کۆڵۆن و ملی منداڵدان.

هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە


جگەرە
حه‌وت هه‌زار مادده‌ی كیمیایی له‌ جگه‌ره‌دا هه‌ن، كه‌ 70 یان رێگە بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه خۆشدەکەن‌
 
قەڵەوی و شێوازی ژیان
كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكی ده‌ڵێ 33%ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌هۆی خۆراكی ناته‌ندروست، ناچالاكی جه‌سته‌یی و قه‌ڵه‌وین

پیسبوونی ژینگە
پیسبوونی ژینگە بەهۆی زۆربوونی کارگەکان و دوکەڵ و هەندێ ماددەی وەکو بەنزین هۆکاری تووشبوونە بە شێرپەنجەی سییەکان و میزەڵدان

بەرکەوتن بە تیشک
شێرپەنجەی پێست بەهۆی ئامێرەکانی گه‌نمڕه‌نكردنی پێست زیاترە 
تیشکە زیانبەخشەکانی وەکو تیشكی سەرو بنەوشەیی، تیشكی گاما و رادۆن دەبنە هۆی شێرپه‌نجه‌.
زۆربەی خەڵکی نیگەرانن سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆلی مۆبایل و تاوه‌ره‌كانی مۆبایل، به‌ڵام هێشتا به‌ڵگه‌ی روون نین بیسه‌لمێنن مۆبایل و تاوه‌ری مۆبایل ده‌بنه‌هۆی شێرپه‌نجه

بۆماوەیی
تەنها لە %٥-١٠ جۆری شێرپەنجەکان بۆ ماوەیین
هەندێک جۆری شێرپەنجە لە هەندێ خێزاندا بڵاوترن، چونکە هۆکارە بۆماوەیی و جینەکان کاریگەرییان لە تووشبوون بە شێرپەنجە هەیە 

نەخۆشییە گوازراوەکان
نەخۆشییە گوازراوەکانی وەکو ڤایرۆسی جگەر و HPV

هۆكاری دیكه‌
کەرەسەی ئارایشت و قوڕقوشم دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە