FDA هۆشداری دەدات لەسەر بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان
رووداو-CBN
کۆمەڵەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی هۆشداری دەدات لەسەر بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان و دەڵێت هەندێک لەو دەرمانانە دەبنە هۆی تووشبوون بە جەلتەی دڵ و مێشک.
لە راپۆرتێکدا کۆمەڵەی دەزگای و دەرمانی ئەمریکی FDA رایدەگەیێنێت بە پێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیکی نوێ بۆیان دەرکەوتووە كە چەند جۆرێک لەو ئازارشکێنانەی بە دەرمانە بێ-ستیرۆیدەکانی دژی هەوکردن ناسراون؛ وەکو پرۆفین و ناپرۆکسین و ڤۆڵتارین. بەکارهێنانیان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەلتەی دڵ و مێشک لەو کەسانەی نەخۆشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یان نەخۆشی دڵیان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە دکتۆر ستیڤن نیسن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ؛ ئاماژەی بەوەکرد ئەو کەسانەی هیچ نەخۆشییەکیان نیە کە پەیوەندی بە دڵ و بۆرییەكانی خوێن هەبێت دەتوانن بێ هیچ مەترسییەک ئەو دەرمانە ئازارشکێنانە وەرگرن .