خانووە تازەكەی میسی لە شێوەی یاریگایە


رووداو – yahoo 

لیۆنێل میسی یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بووە خاوەنی خانوویەك لەسەر شێوەی یاریگای تۆپی پێ.
خانووەكە لە یەكێك لە بەناوبانگترین گەڕەكەكانی شاری بەرشەلۆنەیە و لەلایەن ئەندازیار لویس دی گاریدۆ، بیناسازی بەناوبانگ، دیزاین کراوە.
 
ئەندازیارەكە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا ئەوەی دەرخستووە، كە میسی بەهۆی رووكەشی خانووەكەی و ئەو واتایەی لەخۆی گرتووە، حەزی بە دیزاینی ئەم خانووە بووە.
 
هەروەها دی گاریدۆ دەڵێت "كاتێك بیرۆكەی خانووەكەم بە میسی گوت، زۆر دڵی پێخۆشبوو و تامەزرۆی بینینی بوو، لەبەر ئەوەی لەشێوەی شتێكە، كە ئەو حەزیپێدەكات".