حه‌ب و جێڵی دژه‌ ئازاری ددانی منداڵان له‌ بازاڕ ده‌كشێندرێنه‌وه‌

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رایدەگەیێنێت ئەوان دژی بەکارهێنانی ئەو حەب و جێڵانەن کە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان هاتنی منداڵان بەکاردێن، بەو پێیەی تەندروستی  منداڵان دەخەنە مەترسییەوە.

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی FDA ئێستا ئەو بەرهەمانە تاقیدەکاتەوە و بەپێی راپۆرتەکانیان بێت پەیوەندییان دۆزیوەتەوە له‌نێوان به‌كارهێنانیان و زۆربوونی ئه‌گه‌ری تووشبوونی منداڵان به‌ گەشکە،  ئەو راپۆرتانەش  سوودیان له‌ داتاكانی ٢٠١٠ تاكوو ئێستا وه‌رگرتووه‌.

لە پاش راگەیێندراوەکەی دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی گەورە کۆمپانیای CVS فرۆشتنی دەرمان و کەل و پەل لە ئەمریکا سەرجەم بەرهەمەکانی حەب و جێڵی کەم کردنەوەی ئازاری ددان هاتن لە منداڵاندا کێشاوەتەوە و چیدیكه‌ نافرۆشرێن.

حەب و جێڵی کەم کردنەوەی ددان هاتنی منداڵان لە زۆربەی کۆگاکان دەفرۆشرێن کە لەلایەن کۆمپانیاکانی CVS و هایلاند دابەشدەکرێن.