فڵچەی كارەبایی بۆ شوشتنی ددان بەكاربهێنن
رووداو-Dentistrytoday
پرۆفیسۆری ددانی ئەڵمانی، میشێل نواک ئاشکرایدەکات بەکارهێنانی فڵچەی ددانی کارەبایی کاریگەری باشتری هەیە لەسەر لابردنی چینە بەکتریاکانی سەر رووی ددانەکان کە پێی دەگوترێت پلاک، بە رێژەی لە %١٥ بەراورد بە فڵچەی ددانی ئاسایی.
پرۆفیسۆرە ئەڵمانییەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات فڵچەی ددانی کارەبایی سوودێکی بەرچاوی هەیە بەتایبەت بۆ کەسە بەساڵچووەکان کە کێشەی جووڵەی ماسولکەکانیان هەیە و رەنگە نەتوانن وەكوو گەنجەكان بە وردی جووڵەی دەستیان بەكاربهێنن.
فڵچە کارەباییەکانی ددان بە شەپۆلی سەرو دەنگەوە کاردەکەن و کاریگەرییەکی بەرچاویان لە پاکراگرتنی ددانەکان هەیە، هەروەها بەشێوەیەک دروست دەکرێن کە زیان بە پووک نەگەیێنن.