شەکرە و جۆرەکانی، ئامارەکانی شەکرە لە جیهاندا
شەکرە
شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و کاتێک دروستدەبێت کە پەنکریاس ناتوانێت ئەنسۆلینی پێویست بۆ جەستە دروستبکات، یان جەستە ناتوانێت ئەنسۆلینەکە بکاربهێنێت و ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی رێژەی شەکر لەخوێن.
جۆرەکانی شەکرە
جۆری یەکەمی شەکرە
ئەم جۆرەیان پێشتر واناسرابوو کە پێویستی بە ئەنسۆلین هەیە و زیاتر لە منداڵان باوە، چونکە پەنکریاسی منداڵەکە ناتوانێت ئەنسۆلین دروستبکات.
جۆری دووەمی شەکرە
جۆری دووەمی شەکرە کە تەنیا تووشی گەورەکان دەبێت، بەوە ناسراوە پێویستی بە ئەنسۆلین نییە، چونکە پەنکریاس ئەنسۆلین دروستدەکات، بەڵام بەشێوەیەکی رێک لەلایەن جەستەوە بەکارنایەت، ئەمەش یان بەهۆی قەڵەوی یان بەهۆی کەمچالاکییەوە روودەدات.
شەکرەی دووگیانی
جۆرێکی شەکرەیە کە بۆیەکەمجار لەکاتی دووگیانی دەستنیشاندەکرێت.
ئامارەکانی شەکرە لە جیهاندا
- لە ساڵی 2014، وا خەمڵێندرابوو کە نزیکەی 9%ی گەورەکان کە تەمەنیان لە 18 ساڵی زیاترە، شەکرەیان هەیە و رێژەی تووشبووان بە 382 ملیۆن خەمڵێندرابوو.
- لە ساڵی 2012، وا خەمڵێندرابوو کە 1.5 ملیۆن کەس بەهۆی شەکرەوە مردوون.
- تەندروستی جیهانی پێشبینی دەکات شەکرە لە ساڵی 2030 ببێتە هۆکاری حەوتەمی مردن لە جیهاندا.