ياريزانانى پریمهرلیگ ددانیان كلۆره
رووداو-British journal of sports
یاریزانانی تۆپی پێ، خاوەن تهندروستی گشتی و مووچەی زۆرن، بەڵام ئەمانە هیچ پەیوەندییان بە تەندروستی ددانیانەوە نییە، بە پێی دوایین تویژینەوە لەسەر یاریزانانی پریمەر لیگ، زۆربەی یاریزانانی ئەو خولە ددانەکانیان کلۆرن.
بە پێی رۆژنامەی (جۆرناڵی وهرزشی بهریتانی) تەندروستی ددانەکانی یاریزانانی پیشەگەر لە ئاستى پێویستدا نییە و بەپێی پزیشکانی بەریتانیش ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.
لە توێژینەوەکەدا پشکنین بۆ سەد و هەشتاو حەوت یاریزانی خولی پریمەر لیگ کرا و تيایدا دەرکەوت لە سەدا پەنجای ئەو یاریزانانە نەخۆشییەکانی ددانیان هەیە بە تایبەت کلۆر بوون، هەندێکیشیان نەخۆشیيەکانی پووکیان هەبووە.
پرۆفیسۆر ئییان نیدڵمان سهرپهرشتیاری توێژینهوهكه دەڵێت ئەنجامی توێژینەوەکە چاوەڕواننەکراو بوو، بەپێی ئەوەی زۆربەری ئەو یاریزانانە ناودارن و گرنگیی بە تەندروستییان دەدەن. نیدڵمان ئاماژەی بەوەشدا ئەم ئەنجامە کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی یاریزانان دەبێت چونکە رەنگە بەهۆی نەخۆشی ددانەوە نەتوانن شەوان باش بخەون کە ئەمەش کاریگەری لەسەر تواناکانیان دەبێت.
ئەو پزیشکە دەڵێت هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکانی ددان لە یاریزانان بریتییە لە چوونە ژوورەی هەوا بۆ نێو دەم کاتی مەشق کردن و یاری کردن کە ئەمەش نێو دەم وشک دەکات و دەبێتە مەترسی بۆ تووشبوون بە کلۆری ددان.
لە کۆتاییدا پزیشکان رێنمایی یاریزانان دەکەن گرنگی زیاتر بە ددانیان بدهن.