WHO گرفتە تەندروستییەکانی خانمان ئاشکرادەکات


رووداو - WHO

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت هەرچەندە بەردەوام باس لە مافی خانمان دەکرێت و لە رۆژی جیهانی خانماندا پیرۆزباییان لێدەکرێت، بەڵام تاکو ئێستاش تەندروستیی خانمان تەواو نەپارێزراوە و تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر دەبن 


د. فلاڤیا بوستریۆ، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی خێزان و خانمان، ئاماژە بە باوترین ئەو نەخۆشیانە دەکات کە خانمان تووشی دەبن و شێرپەنجە باوەکانی خانمان، نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان و ئادیز، تەندروستی دایک و توندوتیژی دژی خانمان بە گرنگترین گرفتەکانیان نێودەبات.

د. فلاڤیا بوستریۆ، شێرپەنجەی ملی منداڵدان و مەمک وەک گرفتی گەورەی خانمان نێودەبات و دەشڵێت تەنیا زوودەستنیشانکردن و پێشگیریکردن لێیان گرفتەکە چارەسەردەکات.