خواردنەوەی کحول بە بڕێکی کەمیش بێت، مەترسیی جەڵتە زیاددەکات
رووداو- هەولێر
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە هیچ بڕێکی خواردنەوە کحولییەکان سەلامەت نییە و بە نەرێنی کاردەکاتە سەر تەندروستی.
تیمێکی پزیشکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد و زانکۆی پێکینگ لە چین بۆیاندەرکەوتووە ئەوانەی بڕێکی کەمی کحول دەخۆنەوە لە مەترسییەکی زیاتری تووشبوونن بە نەخۆشییەکان.
د. لۆنا میلود، پزیشکی پسپۆری کۆمەڵگە و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت: بەشێکی توێژینەوەکانی پێشووتر باسی سوودەکانی خواردنەوەی بڕێکی کەمی کحول دەکەن و دەریدەخەن خواردنەوەی بڕێکی کەمی کحول کەسەکە لە تووشبوون بە جەڵتە دەپارێزێت، بەڵام ئەم بیروبۆچوونانە هەڵەن و بەپێچەوانەوە هیچ بڕێکی کحول سەلامەت نییە.
توێژینەوەکە سوودی لە داتای 500 هەزار چینی وەرگرتووە، دوای شرۆڤەکردنی داتاکان پزیشکە توێژەرەکان بۆیاندەرکەوتووە تەنانەت خواردنەوەی بڕێکی کەمی کحول مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بەرێژەییەکی بەرچاو کەمدەکات.
پزیشکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد و پێکینگ دەڵێن، باشترین رێگە بۆ دووربوون لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کحول وازهێنانە، نەک کەمکردنەوەی بڕی خواردنەوەی کحول.