چای سەوز هەستەوەری ددان کەمدەکاتەوە


رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ لە چینەوە دەڵێ جای سەوز یاریدەدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەستەوەریی ددان.


بە بۆچوونی توێژەرەکان، کە لە زانکۆی وۆهانی چینییەوە بوون، هۆکاری ئەو کاریگەرییە ئەرێنییەی چای سەوز لەسەر ددان، ماددە پۆلیفینۆڵییە دژە ئۆکسێنەکانن.

توێژینەوەکە لەسەر چەند کەسێکی بەساڵاچوو ئەنجامدراوە کە هەستەوەری ددانیان هەبووە و دەرکەوتووە ماددەی پۆلیفینۆڵی نێو چای سەوز رێگا لە داخورانی چینی مینای ددان دەگرێ و دزەکردنی بەکتریا بۆ نێو شانە ئێسکی و دەمارییەکانی شەویلگە و ددان کەمدەکاتەوە.

توێژەرەکان هیوادارن دۆزینەوەکەیان ببێتە دەروازەی داهێنانی نوێ لە چارەسەری هەستەوەریی ددان کە دەگوترێ چواریەکی کەسانی پێگەیشتوو بەدەستیەوە دەناڵێنن.

ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکە لە جۆرناڵی زانستی ACS Applied Materials & Interfaces بڵاوبووەتەوە و ماڵپەڕی پزیشکیی (مێدیکاڵ نیوزتودەی) ئاماژەیپێکردووە.