ئەورووپا رێنمایی تووند لەسەر جگەرەکێشان دەردەكات

رووداو-AP

پەرلەمانی ئه‌وروپا رێنماییەکی تووندی نوێ سەبارەت بە جگەرە پەسند دەكات. 

رێنماییەکە بازاڕی جگەرەکیشان سنووردا دەکات و کۆمپانیاکان ناچاردەکات ئاگاداری و رێنمایی سەبارەت بە زیانەکانی جگەرەکێشان لە سەر پاکەتەکانی جگەرەدا بنێن.

هەروەها هەندێک تامی وەک نەعناع و تامی دیکە قەدەخەدەکات، کە هانی جگەرە کیشاندەدەن.

ئەم بڕیارەی پەڕلەمانی ئەوروپا دوای چەند مانگێک دێت لە گفتوگۆکردن، کە لە سترابیرگ بەڕێوەچوو.

هەروەها کۆمپانیاکانی جگەرەش بەتووندی دژی ئەم بڕیارە وەستانەوە و پێیانوابوو بڕیارەکە سنوورەکانیان بەر تەسک دەکاتەوە.

دوای پەسەندکردنی ئەم بڕیارە، 28 وڵاتەكەی یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا تاوتوێی دەکەن و دواتر دەچێتە واری جێبەجێکردن.