بەوێنە: کولتووری نانی بەیانییان لە وان
رووداو-AA
ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری وان بۆ ئەوەی نانخواردنی بەیانیيانی ئەو شارە وەکو سیمبولی شار بکرێتە مارکە، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە.
نانی بەیانی لە وان کە خەڵکی ناوچەکە پێی دەڵێن "تاشتی" بریتییە لە پەنیرێک کە سێ جۆر گیای بۆنداری تێکەڵ دەکرێ و لە نێو کەرەدا سوور دەکرێتەوە.
نەجدەت تاکڤا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووە:" لە رابردوودا کەس ھەوڵی نەداوە بۆ بەمارکە کردنی نانی بەیانیانی وان، بۆیە ئێمە دەستمان بە ئامادەکردنی مەرجنامەی تەکنیکی نانی بەیانی وان کرد. بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی ئەنیستیتۆی یاتەنتی تورکیامان کرد. نانی بەیانیانی شاری وان نەک تەنیا لە تورکیا، بەڵکو لە جیھانیشدا ناسراوە بۆیە دەمانەوێ بیکەین بە مارکە و بخرێتە ژێر گەرەنتییەوە."
دوای بڕیاری ئەنستیتۆی پاتەنت، ئەو خواردنانەی کە تەندرووست نین و بەیانیان بەناوی نانی بەیانی وان دەفرۆشرێن، قەدەخە دەکرێن.
تاکڤا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا ئەگەر نانی بەیانیانی وان بکرێتە مارکە، ئەوا کێبڕکێ لە شارەکەدا دەست پێ دەکات. بۆ باشترکردنی نانی بەیانیانی وان، بەردەوام دەبن و دوای وەرگرتنی مەرجنامەی تەکنیکی نانی بەیانیانی وان، دەخرێتە ژێر گەرەنتییەوە.
وا بڕیارە درێژترین خوانی نانی بەیانی لە وان ئامادە بکرێ. تاکڤا لەم بارەیەوە گوتی: "لە وان شەقامێکی زۆر خۆش و درێژمان ھەیە کە حەوت کیلۆمەتر درێژە، لە سەر ئەو جادەیە سفرەی نانی بەیانی رادەخەین، بۆ ئەو مەبەستە دەستمان بە ئامادەکاریی پێویست کردووە و دەمانەوێ خوانێک ئامادە بکەین کە ٣٠ ھەزار کەس بتوانن لە سەری نان بخۆن."