ئامێدی چاوەڕێی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیییە
رووداو- دهۆک
هاونیشتمانییانی کۆمەڵگەی هێتیتی لە ئامێدی گلەیی دەکەن کە زیاتر لە چوار ساڵە بەردی بناغە بۆ نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی ئامێدی داندراوە، بەڵام تاکو ئێستا کارەکانی جێبەجێنەکراون و تەواو نەبووە و دەڵێن کاتێك کەسێكیان نەخۆش دەبێت گرفتیان بۆ دروستدەبێت تاکو نەخۆشەکانیان دەگوازنەوە بۆ ئامێدی یان دهۆک.