بۆیەکەمجار لە کۆنگۆ دەرمانێكی نوێی دژی ئیبۆلا بەکاردەهێندرێت
رووداو- هەولێر
بۆیەکەمجار لە کۆنگۆ دەرمانێكی نوێ بۆ چارەسەری تووشبووانی ئیبۆلا بەکاردەهێندرێت. رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ٥ توێژینەوەی زانستی لەسەر دەرمانەکە ئەنجامدراون، کە سوودەکانی بەکارهێنانی دەسەلمێنن و دەڵێن نەخۆش دەتوانێت لە چەند کاژێرێكدا دەرمانەکە بەکاربهێنێت.
ولیام فیشەر- رێکخەری چارەسەری تووشبووانی ئیبۆلا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت هەستێکی تایبەتی هەیە کاتێك دەبینێت یەکەی چارەسەری ئیبۆلا یەکێك لەم چارەسەرییانە دابیندەکات، روونیدەکاتەوە لەلایەکەوە زۆر لە دڵەراوکێدان، چونکە خەڵکێکی زۆر دەرمانەکەی بەکارنەهێناوە پێشتر، بەڵام لەلایەکی دیکەوە بەجۆشن و هیوایان هەیە کە بۆیەکەمجار دەرمانێك بەکاردەهێنن کە شەڕ لەگەڵ ڤایرۆسی ئیبۆلا دەکات.
ولیام فیشەر- رێکخەری چارەسەری تووشبووانی ئیبۆلا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: "هەروەها پێموایە شتە گرنگەکە ئەوەیە کە هەوڵدەدەین بەڕاستی گەیاندنی چارەسەرەکانمان باشتر بکەین، بەبێ جیاوازی ئەوەی کەسەکە لەکوێیە، کاتێك تۆ لەشوێنێکی کە توێژینەوەی زۆری لێدەکرێن، یان لە شوێنێکی کە کەمترین سەرچاوەی تێدان، کە ئەم یەکسانی گەیشتن بە شوێنەکان بابەتێکی زۆر گرنگە"
رێکخەری چارەسەری تووشبووانی ئیبۆلا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەشڵێت: "پێموایە کە ئەمە لەڕاستیدا گۆڕانێكی گەورەیە لە نزیکبوونەوە لە چارەسەری نەخۆشیی ڤایرۆسی ئیبۆلا، ئەمە لەڕاستیدا هەنگاوێکی نوێی کاریگەرتر و بەهێزتر پیشاندەدات، ئێمە ئێستا هەلمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی چارەسەرەکە بەکاربهێنین بۆ شەڕی دژی ڤایرۆسەکە، بۆمن ئێستا ئەمە هەنگاوێكی گرنگی پێسکەوتووە لەو رێگانەی لەبەردەستن بۆ نەخۆشەکان کە ئەم ڤایرۆسەیان هەیە".