جۆلانەیەکی هۆشمەند بۆ منداڵان دروستدەکرێت

دیزاینەرێكی ئیسپانی جۆلانەیەکی هۆشمەند بۆ منداڵان دروستدەکات کە ئەو دایکانە رزگاردەکات کە شەوانە بەهۆی گریانی منداڵەکانیان خەویان دەڕزێ. 

ئەلیخاندرۆ لۆپێزی دیزاینەرێکی ئیسپانییە و دەڵێت چارەسەرێکی بێوینە بۆ ئەو دایکانە دەدۆزێتەوە کە شەوانە خەویان نییە بەهۆی ئەوەی منداڵەکانیان ناخەون، ئەویش بە دروستکردنی بێد یان قەرەوێڵەیەک بۆ منداڵ کە چەند لەرەیەکی هێواش دەکات، رووناکی پێویست و دەنگی ئارامی تێدایە و هەروەها ئەم بێدە دەگوازرێتەوە نێو ئۆتۆمبێل و دەرەوی ماڵیش. 

کۆمپانیای ماکس مۆتۆر دریمز رایدەگەیێنێ ئەوان ئەپلیکەیشنێکی تایبەتییان بۆ داناوە تاوەکو باوانی کۆرپەکە لە مۆبایلە هۆشمەندەکانیاندا هەبێت و بتوانن خۆیان کۆنترۆڵی جێگەی منداڵەکەیان لەڕووی رووناکی، دەنگ و لەرەلەرەکانی بکەن و بتوانن منداڵەکەیان لە خەویکی قوڵدا بهێڵنەوە.

بەپێی تویژینەوەیەک دەرکەوتووە باوانی منداڵ لە ساڵی یەکەمی کۆرپەدا بە گشتی رۆژانە سێ کاژێر لە کەسانی ئاسایی کەمتر دەخەون کە 8 کاژێرە، بەمەش دەکاتە 44 رۆژی بێخەوتن لە تێکڕای ساڵەکەدا و بیرۆکەی دروستکردنی ئەم بێدەش لەوەوە سەریهەڵداوە.

کۆمپانیای فۆرد دروستکەری ئەم بەرهەمەیە و دەڵێن لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بازاڕەکانەوە.