حاڵه‌تێكی دیكه‌ی زه‌رده‌تا له كۆنگۆی دیموكرات تۆماركرا
رووداو-رۆیته‌رز
گوته‌بێژێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی توشبوون به زه‌رده‌تا له شاری كینشاسای پایته‌ختی كۆنگۆی دیموكرات تۆماركراوه.
ئۆجین كامپانی گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه گوتی كه گواستنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه به‌هۆی پێوه‌دانی مێشووله‌یه‌كی تایبه‌ت بووه له‌نێو وڵاته‌كه و له وڵاتانی دیكه‌وه نه‌گواستراوه‌ته‌وه.
پێشووتر له ئه‌نگۆلای دراوسێی ئه‌و وڵاته، سه‌تان حاڵه‌تی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه تۆماركران.
زه‌رده‌تا چییه؟
زه‌رده‌تا نه‌خۆشییه‌كی كورتخایه‌نی ڤایرۆسییه. ڤایرۆسی تووشكه‌ری نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی پیوه‌دانی جۆرێكی تایبه‌ت له مێشووله‌وه بۆ كه‌سی ته‌ندروست ده‌گوێزرێته‌وه.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه بریتین له تا، له‌رز، نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن، ئێڵنج، ئازاری ماسولكه‌كان و سه‌رئێشه. به‌گشتی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا هێواشده‌بنه‌وه و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن.
له هه‌ندێك له توشبووه‌كاندا دوای رۆژێك له چاكبوونه‌وه، تا بۆ كه‌سه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ سكئێشه و زیانگه‌یشتن به جگه‌ر كه ده‌بێته‌هۆی زه‌ردوویی (بۆیه‌ش پێیده‌ڵێن زه‌رده‌تا چونكه تا و ره‌نگزه‌ردبوونی پێست پێكه‌وه رووده‌ده‌ن). ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه رووبدات، ئه‌وه ئه‌گه‌ری روودانی خوێنبه‌ربوون و په‌ككه‌وتنی گورچیله زۆرتره.