LG مۆبایلێك بەرهەمدێنێت دەنوشتێتەوە
رووداو – alarabiya
كۆمپانیای LG رایدەگەیەنێت، سەرقاڵی بەهەمهێنانی شاشەی نووشتاوەیە بۆ مۆبایلە هۆشیارەكان و كۆمپانیاكەش بەنیازە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو مۆبایلێكی تازە بڵاوبكاتەوە، كە ئەم جۆرە شاشەیەیی تێدا دەبێت.
مانگی رابردوو كۆمپانیای SAMSUNG رایگەیاندبوو كە بەنیازە لە مانگی تشرینی یەكەم، یەكەم مۆبایلی هۆشیار كە شاشەكەی دەنووشتێتەوە بڵاوبكاتەوە، تاوەكو ئەو كۆمپانیایە ببێتە یەكەمین كۆمپانیاكان لە داهێنانی تەكنەلۆژیایەكی تازە.
شاشەكەی كۆمپانیای LG لەسەرەوە بۆ خوارەوە و بە بڕی 15 سم دەنووشتێنەوە.
جگە لە مۆبایل، ئێستا تەكنەلۆژیای شاشەی نووشتاوە لە بازاڕەكاندا هەیە و پێشتر هەریەكە لە كۆمپانیای LG و SAMSUNG تەلەفزیۆنیان بە شاشەی نووشتاوە بەرهەمهێناوە.