لە زانکۆیەکی باکووری کوردستان پاسکیل لێخوڕین دەکرێتە نەریت
رووداو - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سێرت و یانەی لاوانی مانگی سەوزی زانکۆی سێرت لە باکووری کوردستان هانی خوێندکارانی زانکۆکە دەدەن پاسکیل لێخوڕین بکەنە نەریت.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سێرت دەڵیت، لەڕێگەی چالاکی لەو شێوەیە لە خوێندکارانیان دەکەن روو لە خووە تەندروستەکان بکەن و لە هەریەکە لە جگەرە، خواردنەوەی کحول و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی دیکە دووربکەونەوە.
سەرۆکی یانەی پاسکیلسواری زانکۆی سیرتیش دەڵێت، بۆ دوورخستنەوەی گەنجان لە راهاتنی خراپ، ئەو چالاکییەیان رێکخستووە و بە گەرمی پێشوازی لە بیرۆکەکەیان کراوە.