٣ سوودی تەندروستی قاوە
رووداو – MNT
زۆربەری خەڵکی رۆژێکی نوێ بە خواردنەوەی فنجاێک قاوە دەستپێدەکەن و پزیشكانیش دەڵێن ئەمە هەنگاوێکی راست و دروستە، چونکە جگە لەوەی کافایینی تێدایە و مرۆڤ بە چالاکی دەهێڵێتەوە، هەروەها کۆمەڵێک سوودی دیکەی تەندروستیشی هەن کە ئەمان:
1. چەوری دەسوتێنێت
کافایین کە لەنێو قاوە هەیە بەوە ناسراوە کرداری دروستکردنی گەرمی “thermogenesis” چالاکدەکات، کە ئەمەش کرداری گۆڕینی خۆراک و چەورییە بۆ دروستکردنی وزە و چالاکی جەستەیی.
2. مەترسی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
گۆڤاری خۆراکی ئەمریکی ئەوەی دۆزیوەتەوە کە رۆژانە خواردنەوەی 4-5 فنجان قاوە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆنی ئەو کەسانە کەمدەکاتەوە کە مەی دەخۆنەوە.
ئەوان دەڵێن خواردنەوەی بڕێکی زیاتری قاوە گرەنتی رێگریکرن لە تووشبوون بە شێرپەنجە ناکات، بەڵام ئەگەری تووشبوون بە رێژەی لە 15% دادەبەزێنێت.
3. جگەر دەپارێزێت
توێژینەوەیەکی زانکۆی مینیسۆتا دەریدەخات خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە قاوە میکانیزمی تووشبوون بە شێرپەنجەی خانە جگەرییەکان دوادەخات و مەترسییەکە لەسەر خەڵکی کەمدەکاتەوە.