پەیوەندی نێوان هەوکردنی پووک و رەپنەبوونی چووک دەبینرێتەوە
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو پیاوانەی هەوکردنی پووکیان هەیە، دوو هێندەی پیاوانی دیکە ئەگەری زۆرترە تووشی گرفت ببن لە رەپبوونی چووکدا.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی سکووڵی پزیشکیی ددان لە زانکۆی گرانادا ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی (Clinical Periodontology) بڵاوبووەتەوە.
لە توێژینەوەکەدا 80 تووشبوونی رەپنەبوونی چووک و 78 کەسی ئاسایی بەشداربوون و پشکنینی پووک بۆ هەموویان ئەنجامدراوە.
لە ئەنجامدا دەرکەوتووە 74%ی ئەوانی رەپنەبوونی چووکیان هەیە، لە هەمانکاتدا هەوکردنی پووکیان هەبووە. توێژەرەکان گوتوویانە تەنانەت بە رەچاوکردنی کاریگەریی چەورییە زیانبەخشەکان و شەکرە و هۆکارەکانی دیکەش، هەوکردنی پووک وەک هۆکارێکی سەربەخۆی تووشبوون بە رەپنەبوونی چووک مایەوە.
توێژەران گوتوویانە چارەسەرکردنی هەوکردنی پووک، یەکێکە لە رێگاچارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گرفتی رەپنەبوونی چووک.
توێژەران گوتوویانە پێشووتر دەرکەوتووە کە هەوکردنی درێژخایەنی پووک هۆکارێکی تووشبوونە بە شەکرە، جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ، توێژینەوەکەی ئەوانیش خاڵێکی دیکەی زیادکردووە بۆ لیستی مەترسییەکانی هەوکردنی پووک.