نەخۆشخانەی به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كيميايى له هه‌ڵه‌بجه دەکرێتەوە
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌يه‌وێت به‌م نزيكانه به فه‌رمى نه‌خۆشخانه‌ى به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كيميايى له هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه، باڵەخانەى نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو بووه و پێداويستیيه‌كانى نێو نه‌خۆشخانه‌كه دابينكراون، بڕياردراوه چه‌ند پزيشك و کارمەندێکی تەندروستیش بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دابمه‌رزێنرێن و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند پزيشكێكى پسپۆرى چاره‌سه‌رى بريندارانى چه‌كى كيميايى له ئێران واژۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه‌كه كاربكه‌ن و راهێنان به پزيشك و کارمەندە تەندروستییەکان بكه‌ن.
بڕياره شاندێکی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بكات و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ 11 پزيشكى پسپۆرى ئه‌و ووڵاته واژۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ له نه‌خۆشخانه‌كه جگه له چاره‌سه‌رى برينداره‌كان، راهێنان به‌و 434 پزيشك و کارمەندە تەندروستییانە بكه‌ن كه به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه داواى كردووه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دابمه‌رزێنرێن.
سنور حاميد، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه، دەڵێ "وا بڕياره له كۆتاى مانگى 7 دا سه‌ردانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بكه‌ن بۆ واژۆكردنى گرێبه‌سته‌كه، ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بێته‌وه بۆ دامه‌رزاندنى ئه‌و دكتۆرانه و گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ پزيشكه پسپۆره‌كان بكرێت ئه‌و كاته ده‌يكه‌ينه‌وه".
970 بريندارى چه‌كى كييمايى له باشوورى كوردستان هه‌ن، 25 برينداريان بارى ته‌ندروستيان ناجێگيره.
هه‌ڵاڵه، 8 مانگ له‌مه‌وبەر له تاران نه‌شته‌رگه‌رى چاوى كردووه، ده‌بوو سێ مانگ جارێك سه‌ردانى پزيشكه‌كه‌ى بكاته‌وه، به‌ڵام حكومه‌ت له‌به‌ر قه‌يرانى دارايى نه‌يناردووه‌ته‌وه و خۆشى تواناى دارايى هێنده نیيه ته‌نانه‌ت ده‌رمانه‌كانيشى بكڕێت، هه‌ندێك جار رێكخراوێك بۆى ده‌هێنن.
ناتوانێت خه‌مه‌كانى له به‌رده‌م كامێرا ده‌رببڕێت، رووناكى له چاوه‌كانى بدات هه‌راسان ده‌بێت، به ناچارى به‌رده‌وام له ماڵه‌وه‌يه و توشى خه‌مۆكيش بووه.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانيانى كيميابارانى هه‌ڵه‌بجه، دەڵێ "هه‌مانه له هه‌ڵاڵه خان خراپتره، هه‌شمانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وه‌زعى چاوى ته‌واو نيیه، به به‌رده‌وامى پێويستى به ئۆكسجين هه‌يه، هيوادارين به‌زووترين كات ئه‌و نه‌خۆشخانه‌يه بكه‌وێته گه‌ڕ، هيوادرارين ئه‌و تيمه‌ش كه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن تيمێك بن له‌و بواره‌دا شاره‌زا بن و كاره‌كه ته‌نیا بۆ له كۆڵ كردنه‌وه نه‌بێت و بۆ رازى كردن و پاڵنان به وه‌زعه‌كه‌وه خه‌ڵكانێك نەهێنن له‌و كه‌يسه شاره‌زا نه‌بن "
نه‌خۆشخانه‌ى چاره‌سه‌رى به‌ركه‌وتوانى چه‌كى كييمايى له 16/3/2017 به‌ردى بناخه‌ى دانراوه و به بڕى 12 مليۆن و 100 هه‌زار دۆلار دروستكراوه.
پێداچوونەوە: سەروەر سالار