پێنج هەنگاو بۆ رزگاربوون لە خەوزڕان

رووداو-دۆیچەڤیللەی ئەڵمانی

كەمخەوی و ناڕێكی خەو هۆكارێكی تێكچوونی بەشێكی بەرچاوی چالاكییەكانی سیستمە جیاوازەكانی جەستەیە. پسپۆڕان ئامۆژگاریتان دەكەن بۆ دووربوون لە ناڕێكی خەو، ئەم رۆتینانە جێبەجێ بكەن:

1-وەرزش:
بەڵام دەبێت لانیكەم چوار كاژێر بەر لە چوونە جێگەی نووستن، وەرزشی رۆژانەی خۆت تەواو كردبێ.

2-دانانی كاتی نووستن:
دەبێت لە خشتەی رۆژانەتدا، هەموو شەوێك هەمانكات بچیتە نێو جێگە، تاكو كاتژمێری بایۆلۆجی جەستەت تێكنەچێ.

3-دیاریكردنی هەندێك سرووتی تایبەت بە خەو:
بۆ نموونە شەوانە پێش خەو بخوێنیتەوە، گەرماوێك بكەی یاخود یۆگا ئەنجامبدەی.

4-ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان وەلابنێ:
كاتی چوونە نێو جێگای نووستن، دووربە لە ئامرازە ئەلیكترۆنییەكانی وەك: تیڤی، كۆمپیوتەر، تابلێت و مۆبایل و یارییە ڤیدیۆییەكان.

5-ئێواران كافایین كەم بخۆرەوە:

كافاین بە زۆری لە خواردنەوەكانی وەك قاوە، چا و هاوشێوەكانیان و خواردنەوە وزەبەخشەكان و هەندێك لە خواردنەوە گازییەكان هەیە.