بۆچی زانایان داوادەکەن خانمان ستیان نەبەستن؟
رووداو- هەولێر
بەستنی ستیان بۆ خانمان بووەتە شتێکی پێویست، زۆربەی خانمان وا هەستدەکەن مەمکیان لەنێو ستیان تەندروستترە. بەڵام زۆربەسادەیی ئەمە راست نییە، هەرگیز پێشتر زانیوتە بەستنی ستیان هەڵبژاردنی خۆتە، ئایا دەزانی کە هەموو تەمەنت حەز لە بەستنی ستیان نەکەی ئەوە دەتوانی نەیبەستیت، چونکە ئەمە سڕێکە کە خۆشی بۆ خاقنمان دەهێنێت، چوونە دەرەوە بەبێ ستیان شتێکی نوێیە بۆ هەمووان، بەڵام بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، ئەوانەی ستیان نابەستن کەمتر هەست بە هەڵاوسانی مەمکەکانیان دەکەن لەماوەی سووڕی مانگانە و کەمتر تووشی گرێی مەمک و ئازاری دەبن.
بۆچی خانمان پێویستیان بە ستیان نییە؟
ستیان مەمکەکان هەڵدەواسێت
خەڵکی وا هەستدەکەن ستیان مەمکیان رادەگرێت، بەڵام لە راستیدا هەڵیان دەواسێت، ئەو بەستەرانەی لەنێو مەمک هەن وا دروستکراون کە مەمکەکان رابگرن. بەڵام ئەگەر ستیان ببەستی، ئەو بەستەرانە شل و لاوازدەبن. بۆیە مەمکەکان کەمتر رادەگیرێن و هیچ پاڵپشتییەکیان نامێنێت، بەڵام نەبەستنی ستیان وادەکات مەمکەکان دووبارە تواناکەیان وەربگرنەوە و خۆیان پارێزەر و بەستەرەوەی خۆیان بن.
ستیان مەمک و گۆی مەمک بەرزدەکاتەوە
کاتێك تۆ ستیان نابەستیت، کۆلاجین زۆرتر دروستدەبێت "تایبەتمەندی زۆرترکردنی جیڕی هەیە" و وادەکات بەشێوەیەکی گونجاو مەمکەکان بەرزبکاتەوە، بەڵام بەستنی ستیان ئەمە ناکات و پرۆسەکە پێچەوانە دەکاتەوە.
بەبێ ستیان سەرئێشە و پشتئێشە کەمدەبنەوە
تویژینەوەیەکی پێشووتر دەریخستووە زۆربەی خانمان کاتێك ستیان نابەستن، سەرئێشەم شان و مل و پشتئێشەیان کەمترە و نامێنێت، خەڵکی بە هەڵە لەوە تێگەیشتوون کە بەستنی ستیانەکان ئازاری پشت کەمدەکەنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە دروستی دەکات. چونکە بەستنی ستیان شەپۆلەکانی خوین کەمدەکاتەوە و کار لەسەر دەمارەکان دەکات و هۆکارە بۆ مل و پشتئێشە.
ئاسانترە بۆ هەناسەدان
بەستەرەکانی ستیان و قایشەکانی زۆر تووندن، ئەم توندییەش وادەکات تۆ پێویستت بە هەناسەدانی زیاتر و قوڵتر بێت، بەڵام دوای دانانی ستیانەکەت، دەتوانی هەناسەدانت ئاسانتر بکەیت.
نیشانەکان و جێگەی قایشەکان دیارنامێنن
دوای وازهێنان لە ستیان، چیدیکە پەڵە و نیشانەکانی بەهۆی قایشی ستیان دروستدەبن نامێنن، چونکە لەکاتی بەستنیان ئەم قایشانەی ستیان دەچنە نێو پێست و هۆکاری ئازار و پەڵەی درێژخایەنن، رەنگە زیان بە دەمارەکانی شان بگەیێنن و بۆ هەمیشە جێ نیشانەکانیان بمێننەەوە، هیچ کەس حەز بە بینینی ئەم جێگانە ناکات، بەتایبەت دوای دانانی ستیانەکەت، بۆیە هاوژین و دۆستەکەت بەم نیشانانە بێزارمەکە.
هەروەها رەنگە پارچە ئاسنەکانی نێو ستیان بچنە نێو پێست و هۆکاری دروستکردنی برین و گرێ بن.
هەستەوەری ناهێڵێت
ئەو ئارەقەی لەژێر ستیانەکان دروستدەبێت کەمدەکات، هەروەها بەستنی ستیانی قەبارەی ناتەواو لەگەڵ مەمکەکانت، هۆکاری دروستبوونی ئارەقکردنەوەی زیاترە و سەرەنجام هۆکاری هەوکردن و پەڵەی بێزارکەرە.
شەوان ئاسوودەتر بخەوە
ئەگەر تاکو ئێستا بەبێ ستیان نەخەوتووی، لەمەودوا ستیانەکەت پێش خەوتن دابنێ، جارێك تاقیبکەوە و بەرواوردی بکە، لەوە دڵنیابە بەستنی ستیان لەکاتی خەوتن هۆکاری نائاسوودەییە و ئەمەش خەوت تێکدەدات.
بەستنی ستیانێكی تووند لەکاتی خەو بێزارکەرە، هۆکارە بۆ هەستانەوە و بێزاربوون لە شەودا.
پارە و کات بگەڕێنەوە
ستیانەکان نرخیان گرانە، هەروەها کاتی پێویستە بۆ دۆزینەوەی ستیانێکی قەبارە گونجاو، بۆیە لەجیاتی گەڕانێکی زۆر و خەرجکردنی پارە، وازی لێبهێنە و ئاسوودەیی، پارە و کات بگەڕێنەوە بۆ خۆت.
سووڕی خوێن باشتر دەکات
تەنیا بە وازهێنان لە ستیانە تووندەکان و نەبەستنیان، سووڕی خوین بۆ سنگ و مەمک باشتر دەبێت. ئەمەش مەمکەکان تووند دەکاتەوە و پێستەکەی دەورووبەری نوێدەکاتەوە، بەمەش گەشانەوە و جوانییەکی نوێ بە سنگت دەبەخشێت.