ماسییەكی دەگمەن دەدۆزرێتەوە

رووداو- AP

شارەزایەکی  بواری دەریا، ماسییەکی گەورە لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیا دەدۆزێتەوە کە درێژیەکەی 18 پێیە واتە 5 مەتر.

جاسمین سانتانا ی سەر بەرێکخراوی دورگەی دەریایی کەتالینا، هاوکاری  15 کەسی دیکەی پێویست بووە بۆراکێشانی ماسیەکە گەورەکە. بەگوێرەی زانایان ئەم دۆزینەوەیە زۆر دەگمەنە و پێشتر ماسی لەو قەبارەیان نەبینیووە.

پێشتر گەورەترین ماسی درێژیەکەی 3 مەرتر بووە کە دۆزرابێتەوە. ئەم جۆرە ماسییە لە قوڵاییی دەریادا دەژێت و بەشێوەیەکی ئاسایی 914 مەتر لە ژێر دەریاوە مەلەدەکات.

پێدەچێت ماسییەکە بەهۆی رووداوێکی سرووشتییەوە مرد بووبێت. هەروەها سامپڵەکەشی رەوانەی زانکۆی کالیفۆڕنیاکرا تاوەکو زانایان لێکۆڵینەوەی لەسەربکەن.