ڤایرۆسی ئیبۆلا 9 مانگ له تۆواوی پیاواندا ده‌مێنێته‌وه!
رووداو-رۆیته‌رز
پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن ڤایرۆسی ئیبۆلا ده‌توانێت 9 مانگ له تۆواوی پیاواندا بمێنێته‌وه دوای چاكبوونه‌وه‌شیان، ئه‌وه‌ش زۆر زیاتره له‌وه‌ی زانایان پێشبینییان كردبوو.
به‌ڵا جارێ جێگه‌ی مشتومڕه كه ئاخۆ ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له تۆواوی پیاواندا ده‌مێنێته‌وه، تا چه‌نده توانای گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هه‌یه له پیاوێكی تووشبو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
توێژه‌ران 93 پیاویان له سیرالیۆن وه‌ك نموونه وه‌رگرت و له‌ماوه‌ی 10 مانگدا سێ جار پشكنینیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڤایرۆسه‌كه له تۆواویاندا ماوه‌ته‌وه یان نا.
له سێ مانگی یه‌كه‌مدا ته‌واوی پیاوان ڤایرۆسه‌كه له تۆواویان هه‌بوو، 65%یان دوای 4-6 مانگ ڤایرۆسه‌كه له تۆواویان مابووه‌وه، 26% یان بۆماوه‌ی حه‌وت تاكو مانگ ڤایرۆسه‌كه هه‌ر له تۆواویان مابووه‌وه.
دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م راستییانه، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رێنماییه‌كانی بۆ تووشبووانی ئیبۆلا ئه‌پده‌یت كرده‌وه و داوای لێ‌كردن دوای چاكبوونه‌وه‌یان له نه‌خۆشییه‌كه‌و بۆماوه‌ی 9 مانگ سێكس نه‌كه‌ن یاخود كاتی سێكسكردن رێوشوێنه‌كانی سێكسی سه‌لامه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن وه‌كو به‌كارهێنانی كۆندۆم.