رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەكی نوێ دەڵێ نەخواردنی ژەمی بەیانیان لەلایەن منداڵان و نەنووستنیان بەشێوەیەكی رێكوپێك، دوو هۆكاری سەرەكی تووشبوونی منداڵانن بە قەڵەوی، ئەوەش بەپێی هەواڵی گاردیان.
توێژەرەكان لە كۆلێجی زانكۆیی لەندەن بوون و ئەنجامی توێژینەوەیەكەیان لە جۆرناڵی زانستی ئەمریكایی (پێدیارتریكس) بڵاوكردەوە.
لە توێژینەوەكەدا وردبینیكراوە لە تۆماری پزیشكیی منداڵانی 19244 خێزان كە لەنێوان ساڵانی 2000-2002 لە بەریتانیا لەدایكبوون.
وەك توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە نەخواردنی ژەمی بەیانی، نەخەوتن لەكاتی دیاریكراو یان بۆ ماوەی پێویست، لە رێگەی زۆركردنی ئارەزووی خواردنی خواردنە شیرین و چەورەكانەوە، دەبنەهۆی قەڵەوی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ