وەڵامی چەند پرسیارێك لەبارەی زێ "ئەندامی زاوزێی ئافرەت"
رووداو- هەولێر
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی بەریتانی درێژی زێی ئافرەت نزیکەی 10 سانتیمەترە، بەڵام هەندێك سەرچاوەی دیکە دەڵێن رەنگە بگاتە 7.5-17.7 سانتیمەر.
زێ چییە؟
زێی ئافرەت، ئەندامی زاوزێی ئافرەتە و کەناڵی لەدایکبوونی منداڵە، خانمێك چۆن رەنگە قەبارەی مەمکی، دەستی و پێیەکانی جیاواز بێت، رەنگە قەبارە و قوڵی زێیان جیاواز بێت.
درێژی زێ چەندە؟
درێژی زێ لە سەرەتای کونی زێ- هەتاوەکو دەستپێكی ملی منداڵدان پێوانە دەکرێت. دەریشکەوتووە دەکرێت درێژییەکە نزیکەی 17 سانتیمەتر بێت.
درێژی زێ دەگۆڕێت؟
درێژی زێ رەنگە لە چەندین حاڵەتدا گۆڕانکارییان بەسەردا بێت، رەنگە بگۆڕیت و درێژییەکەی زیادبکات بۆ چوونە ناوەوەی پەنجە، چووکی پیاو و ئامێری پزیشكی. هەروەها لەکاتی ورووژان خوێنێكی زیاتر بۆ زێ دەچێت، بەمەش زێ درێژتر دەبێت، تاوەکو یارمەتی چوونەناوەوەی بڕێكی زۆری درێژی چووک بدات، هەندێك سەرچاوەی پزیشكی دەڵێن رەنگە بگاتە 7.5-17.7 سانتیمەر.
درێژی زێ بەگوێرەی تەمەن دەگۆڕێ؟
لە هەمان توێژینەوەدا دەرکەوتووە شێوەی زێ بە گوێرەی تەمەن گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە درێژی و قوڵییەکەی روونادات. بەڵام رەنگە گۆڕانکاری لەرەنگی رووبدات بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکاندا.
گەورەبوونی زێ لەگەڵ منداڵبوون روودەدات؟
هەندێك ژن لەگەڵ منداڵبوون هەست دەکەن زێیان گەورە بووە، ئەمە لەکاتی گرژبوون و راکێشرانی ماسوولکەکان روودەدات، بەڵام هەمیشەیی نییە و دەگەڕێتەوە.
زێی خانمی گەنج و خانمێك کە منداڵی بووە جیاوازە؟
توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە هیچ جیاوازییەک لە قەبارەی زێی خانمان کە منداڵیان بووە لەگەڵ ئەوانەی منداڵییان نەبووە نییە.
چووک گەورەترە یان زێ؟
تێکرا چووکی پیاوان 33% لە زێی خانمان درێژترە. ئەمەش رەنگە جیاواز بێت و گۆڕانکارییان بەسەردابێت.
درێژی چووک چەندە؟
توێژینەوەیەکی ساڵی 2015 دەریخستووە درێژی چووک لەکاتی ورووژانی تەواو دەگاتە 13 سانتیمەتر، بەڵام ئەگەر پیاوێك چووکی درێژتر بێت، ئەوا خانمەکە لەکاتی سێكس هەست بە ناڕەحەتی دەکات.