یەكەم سیستەم بەهۆیەوە دیوارەكان بە لەمس ئیش دەكەن
رووداو – aitnews
كۆمپانیای Ubiی ئەمریكیە، كۆپی تاقیكردنەوەی سیستەمێكی نیشانداوە، كە بەهۆیەوە دیوارەكان دەبنە شاشە و دەتوانرێ بە لەمس كاریان لەسەر بكرێ.
ئانوب شاثوث لە كۆمپانیای Uni دەیەوێ كارلێك لەنێوان مرۆڤ و ئامێر تەنها بە لەمسێكی پەنجەبێ، بەبێ ئەوەی گرنگی بە شوێن بدرێ. هەروەها ئەوەشی روونكردەوە، کە ئەم تەکنۆلۆژیایە نوێیە وادەکات خەڵك كەمتر ئامێری لەمسی دیكە بكڕن و بەمەش دەتوانن رووی زیاتر بكەنە لەمس، بەتایبەت لەو شوێنانەی پێشتر نەیاندەتوانی وای لێبكەن، وەك دیواری شوێنە گشتییەكان.
وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێ، بە تەنها لەمسێك دیوارەكان وەك شاشەی مۆبایل كاردەكەن و بۆئەوەی ئەو تەكنەلۆژیایە تازەیەش بەكاربێت، بەكاربەر پێویستی بەو بەرنامەیە دەبێ، كە كۆمپانیای Ubi پێشیخستووە، لەگەڵ ئامێری هەستپێكردنی "كینكت".