لە باشووری کوردستان رێکخراوی IFMSA پشکنینی شەکرە بۆ هاونیشتمانییان دەکات
رووداو- هەولێر
رێکخراوی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی قوتابییانی پزیشكی IFMSA لە هەولێر بەخۆڕایی پشکنین بۆ هاونیشتمانییان دەکەن و لەبارەی نەخۆشییەکە هۆشیاری بڵاودەکەنەوە.
ئەیمەن ئەمجەد سابر، بەڕێوەبەری لقی هەولێری IFMSA رایدەگەیێنێت ئامانجیان هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییانە، دەیانەوێت زانیاری لەبارەی نەخۆشییەکە و مەترسییەکانی بۆ هاونیشتمانییان بخەنەڕوو.
بەڕێوەبەری لقی هەولێری IFMSA دەڵێت ئەوان دوای ئەنجامدانی پشکنین، 200 ئامێری پشکنینی شەکرە بەسەر تووشبووانی نەخۆشییەکە دابەشدەکەن تاوەکو خۆیان لەماڵەوە رۆژانە بتوانن پشکنین بکەن.