پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بە رێوڕەسمێکی تایبەت پاڵپشتی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دەکات


رووداو- هەولێر

خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بە جلوبەرگی کوردییەوە لەنێو پەیمانگەکەیان پاڵپشتی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دەکەن و داوادەکەن هاونیشتمانییان لە پرۆژەکە بەشداربن و واز لە جگەرەکێشان بهێنن. 

هەرچەندە وەرزی خوێندنی ئەمساڵ کۆتایی پێهاتووە، بەڵام تەواوی خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت بە جلوبەرگی کوردیی رەنگاوڕەنگ لێرە کۆبوونەتەوە.

ئەوان هاتوون پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ رابگەیەنن، کە پرۆژەیەکی تۆڕی میدیایی رووداوە و پەیمانگەکەی ئەوان سپۆنسەریی سەرەکییەتی. 

رۆژی 19-6-2017 دێسکی تەندروستی تۆڕی میدیایی رووداو پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆی راگەیاند، کە لەلایەن تیمێکی پزیشکی تایبەتمەند سەرپەرشتیدەکرێت و ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، لە چەند رۆژی یەکەمدا ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانیان بەشدارییان تێدا کردووە، ئەنتیتۆباکۆ بە هەماهەنگی زانستی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و  بەڕێوەدەچێت و پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت سسپۆنسەری سەرەکی پرۆژەکەیە.

خوێندکارانی پەیمانگەکە گروپێک دروست دەکەن تاکو لە ماوەی مانگەگەکەدا لە دەرگای جگەرەکێشەکان بدەن و بانگهێشتیان بکەن بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان و بەشداریکردن لە پرۆژەکە، ئەوان دەڵێن جگەرەکێشەکان لە کۆتاییدا دوو خەڵات دەبەنەوە، خەڵاتی تەندروستبوونی خۆیان و خەڵاتێکی دیکەش کە پرۆژەکە بۆیان دابین دەکات.