لە سلێمانی ژمارەی حاڵەتەکانی شووشتنی گورچیلە زیادیانکردووە
رووداو- هەولێر
بەرپرسی یەکەی گورچیلەی دەستکرد لەنێو نەخۆشخانەی شار رایدەگەیێنێت بەهۆی کەمی ئامێرەکانی شووشتنی گورچییلە، مانگانە تەنیا دەتوانن 500 شووشتنی گورچیلە ئەنجامبدەن.
نەسرەدین عومەر، بەرپرسی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لەنێو نەخۆشخانەی شار دەڵێت سەنتەرەکەی ئەوان سەرەکییە و چەندین سەنتەری دیکەی جیاوازیان لە سەیدسادق، کەلار و رانیە هەن. ئەمەش گوشاریی سەر سەنتەرەکانی نێو شاری کەمکردووەتەوە.
نەسرەدین عومەر دەڵێت بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی ئەوانەی شووشتنی گورچیلەیان بۆ دەکرێت زیادیکردووە و هۆکاری ئەمەش بۆ زۆرتر دەستنیشانکردنی تووشبووان دەگەڕێننەوە.