باوێشك سوودی هەیە؟

رووداو-سلێمانی

توێژەرێكی هۆڵەندی دەڵێ دەركەوتووە باوێشك دەبێتەهۆی دابینكردنی بڕێكی زۆرتر لە ئۆكسجین بۆ مێشك و بە جۆرە وەرزشێك دادەنرێ بۆ ماسولكەكانی روخسار، ئەوەش بەپێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

وۆڵتەر سونتینگز، توێژەری هۆڵەندی، دەڵێ كاتێك كەسێك باوێشك دەدات، مەیلی باوێشكدان حەوت كەسی دیكەش لە چواردەوری دەگرێتەوە و هەر كەسێكی ئاسایی رۆژانە 5-10 جار باوێشك دەدات.

توێژەرە هۆڵەنداییەكە دەڵێ لەكاتی باوێشكدان 54 ماسولكەی روخسار دەجووڵێن و ئەو هەناسە قووڵەی لەكاتی باوێشك روودەدات، دەبێتەهۆی دابینكردنی بڕێكی زۆرتری ئۆكسجین بۆ مێشك.

رەتیشیكردەوە باوێشكدان ئاماژەبێ بۆ ئەوەی جەستە پێویستی بە خەو یان خواردن بێت.