9 رێگا بۆ رزگاربوون لە بۆنی گۆرەوییەکانت
رووداو- پزیشكی تۆ
دروستبوونی بۆنی گۆرەوی و پێڵاوەکان حاڵەتێكی مەترسیدار نییە، بەڵام بۆ کەسەکە شەرمەزارکەرە. بۆنی گۆرەوی بۆ زۆر کەس ئاساییە و لە کاتێكەوە بۆ کاتێكی دیکە و بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت. بەڵام هەندێك کەس شەرم دەکەن پێڵاوەکانیان دابکەنن لەبەر بۆنی گۆرەوییەکانیان. هەرچەندە حاڵەتەکەش ناخۆشە، بەڵام چەندین چارەسەری جیاوازی هەن.
چەند راستییەک لەبارەی بۆنی گۆرەوی
- هۆکاری زۆربەی حاڵەتەکانی بۆنی گۆرەوی بەکتریا و شیدارییە.
- زۆربەی کات بۆنی گۆرەوی جێگەی بایەخی پزیشكی نییە، بەڵا رەنگە کار لە پەیوەندییەکانی کەسەکە بکات و هەست بە نائاسوودەیی بکات.
- خەڵکی بەشێوەیەکی ئاسایی بەکتریا لەسەر پێیەکانیان هەیە.
- کاتێك بەکتریاکان دەیانەوێت خۆیان لە پاشەڕۆکان رزگاربکەن و چەوری و خانە مردووەکانی سەر پێست تێکدەشکێنن، بۆنی ناخۆشی لێدەکەوێتەوە.
چەند هەنگاوێك
گۆرەوی و پێڵاو دەبنەهۆی ئارەقکردنەوە، ئەمەش بۆنی پێیەکان زیاتردەکات، بەڵام چەند رێگەیەک هەن وا لەکەسێك دەکات لە بۆنی پێیەکان رزگاری ببێت کە ئەمانەن:
1. گۆرەوی
ئەو گۆرەویانەی کە لە ماددەی هەڵمژەری ئارەقە دروستدەکرێن، دەتوانن گرفتەکە کەمبکەنەوە، چونکە ئارەق هەڵدەمژن و بۆنەکەی کەمدەکەنەوە. دەتواندرێت بە ئاسانی لەپێبکرێن و ئەو بۆنە کەمبکەنەوە کە پێشتر لەنێو پێڵاوەکانی کەسێك بووە.
2. پێڵاو
ئەو پێڵاوانەی هەندێك کونی بچوکیان تێداهەن، ئەگەری ئارەقکردنەوە کەمدەکەنەوە و شێداری ناهێڵن. ئەو پێڵاوانەی لە پلاستیک دروستدەکرێن، ئەگەری زۆری هەیە بۆن بکەن، چونکە هیچ هەوا نادەن و هۆکاری ئارەقکردنەوەن.
3. گۆڕینی پێڵاو
رێگە بدە پێڵاوەکان تەواو وشکبنەوە، پێش ئەوەی دووبارە لەپێیان بکەیت، چونکە یارمەتی دوورکەوتنەوە لە ئارەقکردنەوەی خێرا دەدات و بۆن کەمدەکاتەوە. لەپێکردنی جووتێك پێڵاو لە رۆژێكدا و دواتر لە رۆژی دووەم جوتێكی دیکە، باشترین رێگەیە بۆ وشکبوونەوەی پێڵاوەکان. یان هەندێك کەس دەتوانن جووتێكی هەڵگیراویان پێبێت لەنێو ئۆتۆمبێل و لەماوەی رۆژەکە بیگۆڕن.
4- گۆڕینی ناوکەفی پێڵاو
خەڵکی دەتوانن ناوکەفەکانیان بگۆڕن بەوانەی کە دژی بۆن و ئارەقکردنەوەن، هەروەها دەتوانن سپرای دژە بەکتریا و دژەپیسی بەکاربهێنن، کە ئەمەش هێندەی وشککردنەوەکە کاریگەری نییە.
5- پاککردنەوە لە ماڵەوە
باشترین رێگە پاککردنەوەی پێیەکانە، کە رێگەیەکی سەرەکییە بۆ رزگاربوون لە بۆنی پێیەکان، ئەمەش بە شوشتن و خاوێنکردنەوەیان دەبێت و رۆژانە نێو پەنجەکان تەواو پاکبکرێتەوە.
6- شۆردن بە خوێیاو
شۆردن زۆر گرنگە و پێستە کۆنەکە لێدەکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر بە ئاوێكی گەرم بێت و بخرێتە نێو ئاوەکە بۆ لانیکەم نزیکەی 10-20 خولەک.
7- شۆردن بە سرکە
دوو بەش لە ئاوی گەرم و بەشێك لە سرکە، هی سێو یان سرکەی سپی کە هەردووکیان گونجاون و بۆماوەی 15-20 خولەک بەکابهێندرێت.
بەڵام دەبێت هۆشیاربن لەکاتی هەر برین، رووشان و خوێنبەربوونێك ئەم سرکەیە بەکارنەهێندرێت، چونکە هۆکارە بۆ هەستەوەری و خوران.
8- دژە ئارەقە
بۆنەکان بەکاردەهێندرێن بۆ شاردنەوەی بۆنی راستەقینەی پێیەکان، یان بەهۆی بەکارهێنانی دژەئارەقە ئارەقکردنەوەی پێیەکان کەمدەکرێتەوە و بۆنەکەی کەمدەکاتەوە.
9- چارەسەر بە دەرمان
هەندێكجار جگە لە دەرمان، کەسەکە ناتوانێت لە بۆنی پێیەکانی دووربکەوێتەوە و بەردەوام بۆنێكی زۆری هەیە، بەمەش پێویستە سەردانی پزیشك بکات و چارەسەری گونجاوی بۆ دیاریبکات.
ئەمەش جۆرێكیان بەکاردێ بۆ کەمکردنەوەی ئارەقکردنەوە و لە ئەنجامدا بۆنەکە کەمدەکاتەوە.
بۆنی پێیەکان
بەگوێرەی پەیمانگەی خۆپارێزی و تەندروستی پێیەکان نزیکەی 16%ی کەسانی سەرو 21 ساڵان تووشی بۆنی پێیەکان دەبن. بەڵام ئەگەر کەسەکە لەناکاو تووشی ئەم بۆنە بوو، ئەوا دەبێت بەدوای هەریەکە لە برین، رووشان و خوینبەربوون لە پێیەکانی بگەڕێت، کە رەنگە بەهۆی هەوکردنیان بۆنیان کردبێت.