بۆ خانمان.. چۆن پیاوێك عاشقی خۆت دەكەیت؟
رووداو– ئێن سۆن هەبەر
لێرەدا چەند خاڵێك دەخەینەڕوو بۆ ئەو خانمانەی، كە پێیانخۆشە یان دەیانەوێت سەرنجی پیاوێك بۆلای خۆیان رابكێشن و عاشقی خۆیانی بكەن.
بەگشتی پیاوان حەزیان بەم خاڵانەیە:
1/ ژیانی تایبەتی خۆی هەبێت
دەبێت ئافرەت ژیانێكی تایبەتی خۆی هەبێت و رۆژانەی ژیانی بەگوێرەی خۆی ئامادە بكات. ئەم جۆرە هەڵسوكەوتەش پیاو سەرسام دەكات بەقەد جوانیی رووخسار.
2/ ئێوە هیچ كاتێك یەكەم هەنگاو مەنێن
لەسەر ئەم بابەتە زۆر لێدوان دەدرێت، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێك. ئەگەر هەموو كات خانمان ژووان دابنێن و یەكەم هەنگاو بنێن، ئەوا هەرگیز بۆتان دەرناكەوێت كەسی بەرامبەر بایەختان پێ دەدات یان كات بەسەر دەبات.
3/ سەرنجڕاكێش بن
یەكەم پەیوەندی نێوان كچ و كوڕ زۆرترین كات بەسەربردنە، چ زۆر شەرم بكەن، یاخود زۆر كراوە بن. بۆیە پێیوستە جلوبەرگی سەرنجراكێش لەبەر بكەن.
4/ بایەخی پێ بدەن
گرنگ نییە دیاری گرانبەهای بۆ بكڕی، یان هەموو كاتەكانتی بۆ دابین بكەیت، بەڵكو دەتوانی یارمەتی بدەی لە كاری رۆژانە. بەم شێوەیە دەتوانی پیشانی بدەی، كە جێگەی بایەخی تۆیە.
5/ بەدەمیەوە پێبكەنە
لە بەردەم هاوڕێ و خاوەن كارەكەی قسەیەك بكە، كە پێی ئاسوودە بێت و هەمووكات بە قسە خۆشەكانی پێ بكەنە.
6/ فشاری لەسەر دامەنێ
رەنگە بتەوێ هەموو كات قسەی لەگەڵ بكەیت و پلانی بۆ دابڕێژی، بەڵام خۆت بگرە. هەڵسوكەوتی وا ئەنجام مەدە، چونكە پیاو حەز لەم جۆرە هەڵسووكەوتانە ناكات. ئەگەر ئەو تۆی بوێت خۆی پلان بۆ داهاتووی هەردووكتان دادەڕێژێت.
7/ لە بەرامبەر ناهەقی بێدەنگ مەبن
واز لە بۆچوونی خۆت مەهێنە و لە هیچ هەڵەیەك مەبوورە، كە بەرامبەرەكەت ئەنجامی دەدات. بە هیچ شێوەیەكیش خیانەت قبووڵ مەكەن. تۆ چەند رێز لە خۆت بگری بەرانبەرەكەت هێندەی دیكە رێزت لێدەگرێت.
8/ وای لێ بكە درۆ نەكات
بەرامبەرەكەت بزانێت هەموو كات حەز بە قسەی راست ئەكەیت و حەز بە درۆ ناكەیت، هەروەها چاوەڕوانی قسەی راستیش لەو دەكەیت، ئەوا تۆ وادەكەیت وا بكات درۆت لەگەڵ نەكات.