چۆن بەیانیيان زوو لەخەو هەڵدەستیت ؟

رووداو – huffington post

زوولەخەوهەستان چەندین سوودی هەیە و وادەكات رۆژەكەت بە سترێسێكی كەمتر بەسەربەیی و كەسێكی سوودبەخشبیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر كەس رۆتینی نووستن و هەستانیان دروستنییە، لەبەرئەوەش چەند كاژێر زووتر دابنێینەوە گرنگ نییە و هەمیشە هەر دەیكوژێنینیەوە، تا دوا چركە دەخەون و ئەكاتەش یان لە كارو پیشەی ئەو رۆژە دوادەكەون، یان بەپەلەپەل ئەنجامیدەدەن و تووشی سترێس دەبن.

بۆ ئەوەی ببینە كەسێكی چالاك لە رۆژدا دەبێت ئەم هەنگاوانە جێبەجێبكەین:

1 – زیاتر بخەوین

ئەگەر بەتەواوی نەخەوین واتا كاژێرەكانی خەوتنمان نەگاتە 7 بۆ 9 كاژێر، ئەوا جەستەمان ناتوانێت لەسەر خاڵەكانی دیكە رابێت و بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە زانكۆی هارڤەرد لە ئەمریكا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە تەواو نووستن لە شەوێكدا دەبێتە هۆی بەهێزكردنی چالاكی مێشك، باشكردنی مێتاپۆلیزم و كێشی جەستە، رووخۆشیی و هۆشیاری زیاتر.

2 – كەمكردنەوەی فشاری خوێن و سترێس

هەموو جۆرە شاشەیەك لە ژووری نووستن دووربخەوە، ئەگەر ناتوانیت دەست لە مۆبایلەكەت یان تەلەفزیۆنی ژووری نووستن هەڵبگریت ئەوا كاتێك دیاریبكە بۆ ئەوەی تەلەفزیۆنی تێدا بكوژێنیتەوە و هەوڵبدە مۆبایلەكەت دوا شت نەبێت كە پێش خەوتنت سەیری دەكەیت، زۆربەمان لەگەڵ ئەوە راهاتووین لە زۆربەی كاتەكانمان لە رۆژێكدا سەرمان بە شاشەی لاپتۆپ یان مۆبایلەوەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندووبوونی مێشك، بۆیە هەوڵبدە ئەم بەكارهێنانە كەمبكەیتەوە یان ئەگەر هەر دەبێت بەكاریبهێنیت، ئەوا رووناكی شاشەكە بەجۆرێك رێكبخە، كە زۆر كاریگەری لەسەر چاو و مێشكت نەبێت.

3 – ئەو كاتەی ماندووی بخەوە

هەریەكێك لە ئێمە كاتێكی دیاریكرداوی هەیە كە بەڕاستی كاتی خەویەتی، بەڵام ئەگەر رۆژێكی سەختت بەسەربردوو و زۆر ماندووبوویت و خەوتهات، ئەوا مێشكت پشتگوێمەخە كاتێ پێتدەڵێت "بڕۆ بخەوە" و هەوڵبدە تاوەكو بەتەواوەتی هەست نەكەیت خەوتدێت، نەچیتە سەر جێگای نووستنت.

4- رۆتینێكی نووستنی شەوانەی گونجاو هەڵبژێرە

هەندێك كەس حەزدەكەن پێش نووستن خۆیان بشۆن و جەستەیان خاوبێتەوە تاوەكو بە ئاسانی خەویان لێبكەوێت، هەندێك كەسی دیكەش حەزدەكەن كتێب بخوێننەوە، بۆیە ئەگەر دەتەوێت بەباشی بخەوێت و بەیانیان چالاكبیت، هەوڵبدە رۆتینێك هەڵبژێریت كە لەگەڵ كەسایەتیت دەگونجێت، شەوانە پێش كاتی خەوتن دووبارەی بكەیتەوە.

5 – ئەوەندە زەنگی لەخەو هەستانەكەت مەكوژێنەوە و لەسەر جێگاكەت هەستە

ماوەی خەوی قوڵ تەنیا 70 بۆ 90 خوولەكە و ئەمەش ئەو كاتەیە كە مرۆڤ خەونی تێدا دەبینێت، باشترین شتیش ئەوەیە لە سەرەتای قۆناخەكانی خەوی قوڵەوە لەخەو هەستین.

6 – هەموو رۆژێك لە هەمان كات لەخەو هەستە كاتێك هەموو رۆژێك لە كاتێكی دیاریكراو لە خەو رادەبیت جەستەت وەكو زەنگی لێدێت و چیدیكە پێویستی بە كاتژمێردانانەوە نابێت بۆیە كاتێك كەمێك پێش ئەوەی زەنگی مۆبایلەكەت لێیدد خەبەرت بووەوە مەخەوەوە چونكە ئەوە جەستەتە پێت دەڵێیت "هەستە لە خەو" و هەروەها هەوڵبدە لە ماوەی پشووەكانیشدا ئەوەندە خەوی بەیانیان درێژنەكەیتەوە لەبەرئەوەی ئەمیش دەبێتە هۆی تێكدانی ریتمی نووستنت لە رۆژەكانی دوای پشووت.

7 – بەیانیان وەرزشبكە و هەوڵبدە تیشكی رێژەیەكی تەواو تیشكی خۆرت بەربكەوێت

وەرزشكردن لە بەیانیان رەنگە مایەی گاڵتەجاڕی و پێكەنینبێت بۆ هەندێك كەس، كە پێیانوایە ئەوان ئەوەندە سەرقاڵن كە كاتی خەوتنیان نییە، جا چ جای وەرزشكردن، بەڵام لە راستیدا وەرزشكردن بەتایبەت بۆ ئەوان زۆرباشە و دەبێتە هۆی رێكخستنەوەی جەستە و كەمكگردنەوەی سترێس، هەوڵبدە رۆژانە بڕێكی باش ڤیتامین D لە خۆر وەربگریت و ئەمەش تەنیا بەوەنابێت بچیتە بەر خۆر، بەڵكو هەوڵبدە لەگەڵ وەرگرتنی ڤیاتامین D بۆ ماوەی 15 خوولەك هەوای فرێشیش هەڵبمژە.

8 - هەمیشە هەوڵبدە بەیانیان هۆكارێكت هەێت بۆ ئەوەی حەزت لە هاتنی ئەو رۆژەبێت هەرچەندە شتەكە بچوكیشبێت وەكو بەیەكگەیشتن لەگەڵ هاوڕێیەك یان بینینی شوێنێكی نوێ، بەڵام هەوڵبدە هەمیشە پلانی ئەوەت هەبێت لە هەریەكێك لە رۆژەكانی هەفتەدا شتێكت هەبێت، كە چاوەڕێی دەكەیت بەمەش بێزارنابیت و بەیانیان ئارەزووی زوو لەخەو هەستان دەكەیت.