دالیا نەبووە شای جوانەكان
رووداو- هەولێر
لە پێشبڕكێی نافەرمیی دیاریكردنی شای جوانەكانی جیهاندا سێ خانمی شۆخ و شەنگ نازناویان وەرگرت كە هیچیان كورد نەبوون.
لەو پێشبڕكێیەدا كە لە ئیكوادۆر لە ئەمریكای لاتین لەژێر ناوی (Queen Beauty World) بەڕێوەچوو، كچە كوردێكیش بە ناوی دالیا محەممەد بەشداری كرد، بەڵام هیچ نازناوێكی نەهێنا.
دالیا كە ئامادە نەبوو لەو پێشبڕكێیەدا بە جلی ژێرەوەو بەنیمچە رووتی دەربكەوێ، هەر دڵخۆشە بەوەی كە بەشداری كردووە.
لە پەراوێزی پێشبڕكێیەكەدا دالیا كۆمەڵێك وێنەی بە ئاڵای كوردستانەوە گرت كە لە یەكێكیاندا لەگەڵ شاجوانی ئەمریكا دەردەكەوێ.
دالیا دەڵێت "شاجوانی ئەمریكا كە زانی من لە كوردستانەوە هاتووم زۆر دڵخۆش بوو، بە منی گوت كە ئەو بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانە و شارەزایی لەبارەی مێژووی كورد هەیە، دواتر بە ئاڵای كوردستانەوە وێنەیەكی لەگەڵ من گرت".