100 هەزار دۆلاری خەرجكردووە تاوەكو لە جەستن بیبەر بچێت
رووداو – nydailynews
پیاوێكی خەڵكی شاری لۆس ئەنجلس لە ئەمریكا بە ناوی (تۆبی شێڵدن) تەمەن 33 ساڵ، تەنیا بۆ ئەوەی لە ئەستێرەی پۆپی بەناوبانگ (جەستن بیبەر) بچێت لەماوەی 5 ساڵدا ژمارەیەكی زۆر نەشتەرگەری ئەنجامداوە و زیاتر لە 100 هەزار دۆلاری خەرجكردووە.
ئەو پارەیەی تۆبی خەرجی كردووە هەمووی پارەی life saving واتە ئەو پارەیەی كە كۆدەكرێتەوە بۆ ئەوەی لەكاتێكدا خانەنشین بوو خەرج بكرێت.
تۆبی دەڵێت "كاتێك بۆ یەكەم جار جاستن بیبەر دەركەوت تەمەنی تەنیا 14 ساڵان بوو وێنەی رووخساری لەهەموو شوێنێك بوو لەو كاتەوە من گوتم ئەوە ئەو رووخسارەیە كە من دەمەوێت".
تۆبی بڕی 28 هەزار دۆلاری خەرجكردووە تاوەكو هێڵی قژی بهێنێتە خوارتر لە نێوچەوانی بەهەمانشێوەی بیبەر و دواتریش بۆتۆكس و مادەیەكی دیكەی لە رووخسار و لێوی داوە و دواتریش نزیكەی 5 هەزار دۆلاری لە نەشتەرگەرییەك بۆ دەوری چاوی خەرجكردووە، كۆتا نەشتەرگەریشی بۆ دەمی بووە تاوەكو زەردەخەنەكەی لە بیبەر بچێت.
تۆبی دەشڵێت "راستە من ئەوهەموو نەشتەرگەرییە جوانكارییەم ئەنجامداوە تاوەكو شێوەی رووخسارم لە بیبەر بچێت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە حەزم لە دەنگی ئەوە ".