هه‌موو شتێك له‌باره‌ی ئازاری خواره‌وه‌ی پشت
رووداو-webmd
ئازاری خواره‌وه پشت به‌جۆرێك بڵاوه كه كه‌م كه‌سێك هه‌یه له یه‌كێك له قۆناخه‌كانی ژیانی توشی نه‌بێت. خواره‌وه‌ی پشت مه‌به‌ست له‌و ناوچه‌یه كه له خوارووی ئاستی قه‌فه‌زه‌ی سنگه‌وه ده‌ستپێده‌كات. هه‌واڵه خۆشه‌كه ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ئازاری ئه‌م به‌شه‌ی پشت كاتییه و خۆبه‌خۆ چاكدهبێت.
جیاكه‌ره‌وه‌ی ئازاره‌كه:
ئازاره‌كه له‌وانه‌یه ئازارێكی بڵاوی ناتایبه‌تمه‌ند یان زۆر توند و شوێن دیاریكراوبێ. ئازاره‌كه له‌وانه‌یه كورتخایه‌ن یان درێژخایه‌ن بێت. مه‌به‌ست له درێژخایه‌ن ئه‌و ئازاره‌یه كه سێ مانگ و زیاتر ده‌خایه‌نێت. به‌گشتی ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه‌ت تاكو 72 كاژێر چاك نه‌بووه‌وه، باشتره راوێژێك به پزیشك بكه‌ی.
چ كاتێك چاره‌ی خێرا پێویسته؟
ئه‌گه‌ر ئازارێكی توند په‌یدابوو له‌دوای به‌ركه‌وتنی زه‌برێك یان به‌ربوونه‌وه، پێویست به راوێژی پزیشكیی ده‌كات. ئه‌و نیشانانه‌ی دیكه‌ش كه پێویستیان به چاره‌ی خێرا هه‌یه بریتین له: له‌ده‌ستدانی توانای كۆنترۆڵكردنی میز یان پیسایی، لاوازبوونی قاچ، تا، ئازاری توند له‌كاتی كۆكین.
ته‌شه‌نوجه یان ئینزیلاق؟
ئه‌و ئازاره‌ی دوای ماندوبوونێكی زۆر درووستده‌بێت، زیاتر به‌هۆی گرژبوونی ماسولكه (تشنج) ه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه‌ش له سمت و كڵۆتهوه چووه خواره‌وه به پێیه‌كاندا، ئه‌وه زیاتر ئه‌گه‌ری هه‌یه ئازاره‌كه له دیسكی نێوان بڕبڕه‌كان (انزلاق) ه‌وه بێ.
هۆكاره دیاره‌كانی ئازاره‌كه:
*سرووشتی ئیشه‌كه‌ت:
ئه‌و پیشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به قورسی هه‌ڵگرتن، یان سوڕاندنی پشته‌وه هه‌یه ده‌بنه‌هۆی پشتئێشه. هه‌روه‌ك دانیشتنی به‌رده‌وامی سه‌ر كورسیش هۆكارێكی پشتئێشه‌یه.
*جانتاكه‌ت:
جانتا قورسه‌كه‌ت به هست هه‌ڵبگری یان شان، كه‌مه‌رت هێزی راگریه‌تی. بۆیه كه‌لوپه‌لی قورسیش هۆكارێكی پشتئێشه‌یه. بۆیه ئه‌گه‌ر رۆژانه پێویستت به جانتایه، بیر له به‌كارهێنانی جانتایه‌كی تایه‌دار بكه‌وه.
*هه‌ندێك وه‌رزش:
زیاده‌ڕه‌ویكردن له ئه‌نجامدانی جیم، یان یارییه‌كانی وه‌ك گۆڵف هۆكارێكی پشتئێشه‌ی كورتخایه‌نن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به درێژایی هه‌فته ئه‌نجامی نه‌ده‌یت و ته‌نیا یه‌ك دوو رۆژ له هه‌فته‌دا ئه‌نجامیان بده‌ی.
*خوار وه‌ستان:
ئه‌گه‌ر به ناڕێكی و لاری و خواری راوه‌ستی یان دابنیشی، ئه‌وه كیشی جه‌سته به نایه‌كسانی به‌سه‌ر به‌شه‌كانی پشنتتدا بڵاوده‌بێته‌وه. به‌وه‌ش ئه‌و لایه‌ی كێشه زۆره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، تووشی ماندویتی ده‌بێت و ئازار په‌یداده‌بێت.
*خراپبونی دیسكه‌كان:
دیسكی نێوان بڕبڕه‌كان مادده‌ی وه‌ك جێڵیان تێدایه كه یاریده‌ی ئاسان جووڵانی بڕبڕه‌كان ده‌ده‌ن و زه‌بری سه‌ر بڕبڕهكانیش هه‌ڵده‌مژن. یه‌ڵام له‌گه‌ڵ زیانپێگه‌یشتنی به‌رده‌وام و چوونه‌ته‌مه‌ن ئه‌و دیسكانه تێكده‌چن و ئه‌و توانایه له‌ده‌ستده‌ده‌ن و هه‌ندێكجار ده‌پچڕێن. دیسكه ناڕێكهكانیش فشارده‌خه‌نه سه‌ر دڕكه‌په‌تك و لقه‌كانی. فشاره‌كه بكه‌وێته سه‌ر لقه ده‌ماری هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، ئازار له‌وێ دروستده‌بێت، بۆ نموونه ئازاری ران یان قاچ یان پێ و په‌نجه‌كان.
*حاڵه‌ته درێژخایه‌نه‌كانی پشت، وه‌كوو:
-ته‌سكبوونه‌وه‌ی كه‌ناڵی دڕكه‌په‌تك، ئه‌ویش دیسان فشارده‌خاته سه‌ر دڕكه‌په‌تك و لقهدهمارهكانی
-هه‌وكردنی جومگه‌كانی نێوان بڕبڕه‌كانی پشت
هۆكاره رێگهخۆشكهرهكان
زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ئازاری خواره‌وه‌ی پشت له سییه‌كانی ته‌مه‌نه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن. تاكو ته‌مه‌ن زیاتر بچێته‌پێش ئازار زوو زوو دێته‌وه و توندتریش ده‌بێت. هه‌ندێك كه‌س له خه‌ڵكی دیكه زۆرتر تووشی ئازاری خواره‌وه‌ی پشت ده‌بن، به‌هۆی هه‌بوونی:
+كێش زۆری جه‌سته
+ژیانی ته‌مبه‌ڵ و بێ جووڵه
+جۆری پیشه‌كه‌یان (وه‌ك له پێشه‌وه باسمان كرد)
چۆن هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستنیشانده‌كرێ؟
به وریاییه‌وه و به وردی وه‌سفی حاڵه‌ته‌كه‌ت بۆ پزیشكه‌كه‌ت بكه: جۆری ئازاره‌كه، كه‌ی ده‌ستی پێكرد، له‌گه‌ڵ ئازاری پشت چی دیكه‌ت هه‌یه، هه‌بوون یان نه‌بوونی نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن.
هه‌ندێكجار دوای چه‌ند پرسیارێك، پزیشك تیشكی سینی یان ته‌نووری یان له‌رینه‌وه‌ی موگناتیسیت بۆ ده‌كات تا بگاته ده‌ستنیشانی حاڵه‌ته‌كه و پاشان چاره‌سه‌ركردنی.
چاره‌سه‌ری خۆماڵی
ئه‌و ئازاره‌ی به‌هۆی گرژبوونی ماسولكهیهوهیه، هه‌ندێكجار به ئه‌نجامدانی چه‌ند رێوشوێنێكی ساده باشتر ده‌بێت، وه‌ك دانانی جه‌وه‌نه و پارچه‌ی گه‌رم له‌سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه، یاخود گه‌رماوێكی گه‌رم.
مشتومڕی له‌جێگا كه‌وتن
بڕوای بڵاوی نێو خه‌ڵكی وه‌هایه كه بۆ چاره‌ی پشتئێشه ده‌بێ بۆ ماوه‌یكی زۆر له جێگا بكه‌وین. به‌ڵام زانست بۆچوونێكی دیكه‌ی هه‌یه: پێویست ناكات زۆرتر له 2-3 رۆژ له جێگا بكه‌وی، چونكه ئه‌گه‌ر زیاتر له‌وه بكه‌وی ئه‌وه تۆنی ماسولكه كه‌مده‌كاته‌وه و ئازاری پشت خراپتر ده‌كات.
*یۆگا:
ئه‌نجامدانی كۆرسێكی سێ مانگیی یۆگا، بۆ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی ئازاری پشت باشه و سووده‌كه‌شی بۆ چه‌ند مانگێك بهدرهوامدهبێت.
*مه‌ساج:
توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن ئه‌نجامدانی مه‌ساج هاوكات له‌گه‌ڵ كۆرسی وه‌رزش و یۆگا، واده‌كات سووده‌كانی ئه‌و سیانه زیاتر بكه‌ن.
*ئازارشكێن:
ئازاری كه‌می پشت به ده‌رمانه ساده‌كانی وه‌ك پاراسیتۆڵ و پرۆفین یان جێڵه دژه ئازاره‌كان باش ده‌بێت. به‌ڵام ئازاره تونده‌كان، پێویستیان به چاره‌سه‌ری زیاتر هه‌یه.
*نه‌شته‌رگه‌ری:
ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه ئه‌وه‌نده زۆربوو كه كاری له چالاكی رۆژانه كرد، یاخود هه‌موو چاره‌سه‌رییه‌كانی دیكه‌ت تاقیكرده‌وه و هه‌ر چاك نه‌بووی، له‌وانه‌یه پزیشكه‌كه‌ت بیر له‌وه بكاته‌وه نه‌شته‌رگه‌ریت بۆ ئه‌نجامبدا. جا به رێككردنه‌وه‌ی دیسكه‌كان بێت یان فراوانكردنی كه‌ناڵی رێڕه‌وی دڕكه‌په‌تك .
*چاره‌سه‌ری فیزیایی (سرووشتی):
به ئه‌نجامدانی وه‌رزش، توانابه‌خشین به ماسولكه‌ی پشت یان رێگه‌چاره‌ی فیزیایی و سرووشتیی جۆراوجۆری دیكه.
رێگاگرتن له تووشبوون
ئه‌م هه‌نگاوانه گرنگن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون:
1-مه‌هێڵه قه‌ڵه‌و ببیت
2-وه‌رزش بكه به نه‌ریتێكی رۆژانه
3-ئاگات له رێك راوه‌ستان بێ و زیاد له پێوست قورسی هه‌ڵمه‌گره