قوتوویێک خواردنەوەی وزەبەخش 13 کڵۆ شەکری تێدایە
رووداو-سلێمانی
نێوەندی بەرگری لە بەکاربەران لە ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا دەڵێ خواردنەوە وزەبەخشەکان تەنیا وەکوو تام شەکریان تێناکرێ، بەڵکوو بۆ زیادکردنی وزەکەشیان، شەکری زیادیان تێدەکرێ، ئەوەش بەپێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی.
هەر قوتوویێک لە خواردنەوەی وزەبەخش بڕی 40 گرام شەکری تێدایە، کە دەکاتە 13 کڵۆ شەکر.
ئەو هەموو شەکرەی لەو خواردنەوانەدایە، جگە لەوەی رێگە بۆ قەڵەوبوون خۆشدەکات، هۆکارێکی سەرەکی کلۆربوونی ددانیشە، دوای ئەوەی بەکتریای نێو دەم بەکاریاندەهێنێت.