ئازاری زۆر توندی ددان پشتگوێ مەخەن

رووداو-DPA

جۆرناڵی زانستی (تسانرات) ی ئەڵمانی دەڵێ ئازاری زۆر توندی ددان ئاماژەیەكی تووشبوونە بە هەوكردنی بەشی هەرەخوارەوە (رەگ)ی ددان. جۆرناڵەكە دەڵێ لە نیشانەكانی دیكەی نەخۆشییەكە ئەوەیە كە زیاتر لە ئێواراندا دەردەكەوێت و بە ئازارشكێنە كلاسیكییەكان ئازارەكەی كەمناكات.

پەیدابوونی ئەو ئازارەی ئاماژەمان پێكرد بەزۆری دوای ئەوەدێت كە كلۆربوون لە ددانەكە روویداوە، بۆیە دوورنییە بەكتریای ناوچە كلۆرەكانی ددان بگەنە رەگی ددانەكە و هەوكردنەكە توندتر بكەن.

ئەگەر هەستت بەم جۆرە ئازارە كرد، ئەوە راوێژی پزیشكیت پێویستە، چونكە پشتگوێخستنی دەبێتەهۆی فراوانكردنی مەودای هەوكردنەكە و دوورنییە بە دەرهێنانی ددانەكە كۆتایی ببێت.